وشداریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی تەشەنای کارەساتی مرۆیی غەززە
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی تەشەنای کارەساتی پاکپارێزی و مرۆیی غەززە هۆشداریی دا.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وێڕای ئاماژە بە دۆخی شپرزەی گوزەران و پاکپارێزیی ئاوارەکان لە کەرتی غەززە، لەحاند تەشەنای کارەساتی پاکپارێزیی ئەو کەرتە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پاییز و دەسپێبوونی بارانبارینەکان، وشداریی دا. "ڕاینهیڵد ڤۆن دورد" نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین رایگەیاند: کوالیتیی قەبووڵنەکراو و پیس بوونی ئاو لە کەرتی غەززە هەروا کێشەیەکی بنەڕەتییەو تەنانەت لانیکەم بڕی پێویستی ئاویش لەبەردەستی خەڵکدا نیە. "ستێفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەوبارەوە بە هۆشداریدان لەبارەی شپرزەبوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە، وتی: ئامادەبوون بۆ وەرزی بارانبارین، کاری لەپێشینەو خێرایە لە غەززە.