کاردانەوەی میدیاکان و کاربەدەستانی سیاسی جیهان بەرامبەر چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور
چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبەری کۆریای باکوور لە سەنگاپووی، بەرەوڕووی کاردانەوەی جۆربەجۆری میدیاکانی هەواڵی و کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر بووەوە .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕۆژی سێ شەممە دوازدەی ژووئەن ، بۆ یەکەم جار لە سەنگاپوور دیداریان کرد و لە کوتایی وتووێژی چوار کاتژمێری خۆیان، ڕێککەوتننامەیەکی چوارخاڵییان مۆر کرد .
لە یەکێک لە خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە، ترەمپ بەڵێنی داوەتەدابین کرانی دەستەبەری ئاسایشی بۆ لایەنی بەرامبەر و کیم جونگ ئوونیش لەسەر بەڵێنمەندی کۆریای باکوور سەبارەت بە تۆکمەوتەواو بوونی ڕەوتی چەکداماڵینی ناڤۆکی شێوەدوورگەی کۆریا پێداگری کرد .
هەواڵدەریی ڕویتەرز بە گێڕانەوە لە چەند لێکۆڵەری سیاسی نووسی : دوناڵد ترەمپ و کیم جونگ ئوون، لەسەر بە چەک داماڵینی ناپۆکی پیونگ یانگ ڕێکەوتن بەڵام وادیارە ، ئەم ڕێککەوتنە هێمایی بووە و ئەنجامێکی شیاوی نەبێت.
ئەم هەواڵدەرییە بە ئاماژەدان بە ڕێوانگەی ئانتۆنی روگیرو، کارناسی باڵای بیرکەدەی ئەمریکی بنکەی بەرەڤاکی لە دیمۆکراسی وتی: ئاشکرانییە کە وتووێژی زۆرتر، چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور، دابین بکات .
بەبڕوای ئەم کارناسە ئەمریکییە، کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی سەرۆکانی دوو وڵات، دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە خاڵی کۆتاییەکەی لە دە ساڵی ڕابردوو بووە و هەنگاوێکی گرینگ بەرەوپێش نایەتە ئەژمار.
هاوکات هەواڵدەریی یونهاپی کۆریای باشوور باسی وتووێژی تەلەفۆنی مون جائە ئینی سەرۆکی ئەم وڵاتە لەگەڵ دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکای کرد سەبارەت بە وتووێژی سەرۆکانی کۆریای باکوور و ئەمریکا.
لەو لاشەوە و سەرباری شک و گومانی جیددی لێکۆڵەرانی میدیایی سەبارەت بە بەئەنجام بوونی ئەم وتووێژانە، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆستی ڕژێمی زایۆنیستی بێ ئاماژەدان بە دەستهاتی ئەم چاوپێکەوتنە هەوڵی دا چاوپێکەوتنی دوناڵد ترەمپ لەگەڵ جونگ ئوون بە هەوڵێک بەمەبەستی پێشگیری کردن لە پەرەی چەکی ناڤۆکی لە جیهان بزانی .
سەرباری بنکەکانی هەوڵی جیهانی، کاربەدەستان و کارناسانێکی زۆر بەرامبەر چاوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەی سەرۆکانی واشینگتۆن و پیونگ یانگ ، کاردانەوەیان پیشان داوە.
لی نان لێکۆڵەری باڵای دامەزراوەی سیاسەتی گشتیی پان گۆل، بە پیکەن، وتی : ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا بواری هێمایی هەبووە و هیچ شتێک لەبارەی چەک داماڵینی شێوەدوورگەی کۆریا و دەستەبەری دانی ئاسایشیی ئەمریکا، پێشکەش نەکراوە.
ناوبراو وتیشی : زووە کە ئەم کۆبوونەوەیە بەخاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندی کۆریای باکوور وئەمریکا لە قەڵەم بدەین .
یوکیا ئامانۆی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا لە کاردانەوە بەرامبەر کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور ڕایگەیاند : ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە ئامادەیە تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان لە کۆریای باکوورە.
ئیرنا بە گێڕانەوە لە محەممەد باقر نەوبەخت ، وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە متمانەی ڕێبەری کۆریای باکوور بە ترەمپ وتی : دوناڵد ترەمپ ڕەنگە ڕێککەوتننامەی چەک داماڵینی ناڤۆکی تەنانەت بەرلە گەیشتن بە خاکی ئەمریکا، هەڵوەشێنێتەوە.
لی هوسین لونگ، سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوور وتی: کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکووری ڕێهەیەکی نوێی بۆ وڵاتەکەی هەڵبژارد.
لەولاشەوە قسەکانی کاربەدەستانی ڕوسیاش نیشاندەری شک و گومانیان لەسەر پێبەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانیەتی بەرامبەر بە کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە .
یێڤگنی سێربێرنیکۆڤف وتوویەتی ترەمپ لە یەک ڕۆژدا ڕەنگە بڕیارەکانی خۆی بگۆڕێت و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە .
شک و گومان لە جێبەجێ نەکرانی ڕێکەوتنەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە و بەشداری یەک لایەنەی سەرۆکی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێک لە سەنگاپوور دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور، گۆڕینی ڕوانگەی کاربەدەستانی ئەمریکای بەرامبەر کۆریای باکوور بەرەوڕووی شک و گومان کردووە.
هەرچەند دوو وڵات مێژینەی گرێدانی وەها لێک گەیین نامەگەلێکیان هەبووە بەڵام ئەوەی دیاریکەرە ، ورەی واشینگتۆن بۆ دووری کردنی لە خۆبەزل زانینی و هەوڵی پیونگ یانە بۆ بەدەست هێنانی متمانەی جیهانی .
کۆبوونەوەی سەروکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور ڕۆژی سێ شەممە لەحاڵێکدا لە سەنگاپوور بەڕێوە چوو کە سەرۆکی ئەمریکا کەسایەتییەکی پێش بینی نەکراوەیە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتننامەکانی نێودەوڵەتی بەشێوەی یەک لایەنە کشاوەتەوە کە نموونەی ئاشکرای کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکییە.