ئادار 31, 2022 21:37 Asia/Tehran
  • دوایین ڕۆژی مەشقی«ئایۆنز»  بە ئامادە بوونی ئێران لە ئەقیانوسی ھیند

یەکەکانی بەشداری سێھەمین و دوایین ڕۆژی مەشقی ئاوێتەی دەریایی «ئایۆنز»، ھەڵمەتی گەڕان و ڕزگار کردنی بەلەمێکی نوقم بوویان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا.

مەشقی ئاوێتەی دەریایی ئایۆنز « ئایمەکس ٢٠٢٢» بە بەشداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھیند، بەنگلادیش و وڵاتانی قەراخی ئەقیانوسی ھیند و چاودێریی ١٤ وڵاتی ئەندامی «ئایۆنز» دوای بەرپاکرانی کۆبوونەوەگەلی تێگەیاندن، ورشەی فێرکاری و بەسەر کردنەوەی کۆپاپۆڕەکانی ھەردووک لا، لە ڕۆژی سێ شەممەوە لە بەندەری گوای ھیند دەستی پێ کرا.

لە دوایین ڕۆژدا کە بە سەرکردایەتیی پاپۆڕشکێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران «دێنا» بەڕێوە برا، کۆپتەرێکی ھێزی دەریایی ھیند دوای وەرگرتنی پەیام و مۆڵەتی فڕین لە پاپۆڕشکێنی «دێنا»وە دەستی کرد بە گەشت لێ دانی ئاسمانی و دۆزینەوەی شوێنی بەلەمێکی ڕاوەماسی کە نوقم ببوو، دوای دۆزرانەوەی شوێنەکە، پاپۆڕشکێنەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران«دێنا» و پاپۆڕی کۆپتەربەری «میستراڵ»ی ھێزی دەریایی فەرەنساو پاپۆڕی ویشکانی و ئاویی ھێزی دەریایی ھیند بەرەو شوێنی نوقم بوونی بەلەمەکە وەڕێ کەوتن و بە ئەنجام دانی ھەڵمەتی پریاکەوتن و دەربازکردنی ڕاوکەران یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیان بۆ ڕەچاو کردن.

ھەروەھا لە قۆناغی دوای پرۆڤە «PHOTOEX» داگری ڕیزبەستنی یەکە بەشدارەکانی مەشقەکە بۆ ھەرجۆرە خۆسازدانێک ئەنجامی گرت.

دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی ئۆپراسیۆنی مەشقەکە، کۆبوونەوەی دوایی بە ئامادە بوونی سەرکردەی ھێزی دەریایی فەرەنساو ھێزی دەریایی ھیند، چاودێرانی وڵاتانی ئەندامی کۆبوونەوەی «ئایۆنز» و شاندی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاپۆڕی کۆپتەربەری «میستراڵ»ی ھێزی دەریایی فەرەتسا بەڕێوە براو قۆناغ و سیناریۆکان لە مەشقەکەدا تاوتوێ کراو ھەڵسەنگێندرا.

ھەروەھا لە کۆبونەوەکەدا ڕێکارە جێی سەرنجەکان لە ئاراستەی ھەڵس و کەوتی سازندەو بەربڵاو بۆ ئەنجام دانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەش تاوتوێ کرا.

سەرپەیڤ