ئادار 27, 2023 06:04 Asia/Tehran
  • ناتانیاهۆ بە یارمەتیی پۆلیس خۆی لە چنگی خۆپیشاندەرانی لەندەن ڕاپسکاند

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازی گەڕانەوە لە ئینگلتەرا بوو، لە لەندەن ڕووبەڕووی خۆپیشاندانی ناڕازییان دژی خۆی و ڕژێمەکەی بووەوە.

 

Image Caption

«بنیامین ناتانیاهۆ» کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەشتێکی بۆ ئینگلتەرا کردبوو، بەبێ پێشوازییەکی ئەوتۆو بەڕێکرانێکی ڕێزمەندانە لەم وڵاتە ھەڵات.

Image Caption

«ناتانیاهۆ» کاتێک بە سەرشۆڕی لەندەنی بەجێهێشت، ڕووبەڕووی خۆپیشاندانێکی دژی خۆی بووەوە، بەجۆرێک کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس لەبەردەم خۆپیشاندەران دەرکەوتن و هەوڵیان دا ناتانیاهۆ لەدەستیان ڕزگار بکەن و بیبەنە فڕۆکەخانەی لەندەن.

Image Caption

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ناتانیاهۆ لە کاتێکدا گەییشتە لەندەن و لەگەڵ «ڕیشی سۆناک» سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە، سەدان خۆپیشاندەر بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لە نزیک حەسانگەکەی ناتانیاهۆ دژی سیاسەتەکانی کابینەکەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

Image Caption

هەروەھا شەوانی ڕابردووش به هەزاران زایۆنی له تەلەبیب له دژی چاکسازییه دادوەرییەکانی پێشنیار کراوی کابینەی ڕادیکاڵ و ڕاستڕەوانی ناتانیاھۆ خۆپیشاندانیان کرد و ئەمەش خۆی لە خۆی دا زیللەیەک بوو کە لە بنگوێی ناتانیاھۆ سرەوێندرا.

Image Caption

ئەمە لە کاتێکدایە کە  پڕۆسەی ناڕەزایەتییەکان دژ بە سیاسەتەکانی «بنیامین ناتانیاهۆ» بەرەو دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانیش تەشەنەی سەندووەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و تا ئێستا بە سەدان ئەفسەر و فڕۆکەوان و سەرباز لە هێزە یەدەگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی ڕایانگەیاندووە کە چیتر ئامادە نین لە بواری سەربازیدا خزمەت بکەن.

Image Caption

ئەم ناڕەزایەتیانە دوای ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە ناتانیاهۆ سەرەڕای دژایەتی و هۆشداریی زۆر پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازییە دڵخوازەکانی  لە سیستەمی دادوەریی ڕژێمی زایۆنی دا.

Image Caption

میدیا عیبری زمانەکان لە تەلەبیب باسی پێکدادانی پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندەرانیان کردووە و وایان بڵاو کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە زۆر خۆپیشاندەرانیان لە تەلەبیب بڵاوەپێکردووە و لە هەمان کاتدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە دەچێتەوە سەر ئەو شارە.

Image Caption

سەرپەیڤ