نامەی ٩٩پزشکی ئەمریکی بۆ بایدن: شایەتی جەنایەتگەلێکی کارەساتبار بووین لە غەززە
تاقمێک پێکهاتوو لە ٩٩ پزشک و پسپۆری پزشکیی ئەمریکا کە بەشێوەی خۆبەخش لە غەززە خەریکی خزمەتکردن بوون، رایانگەیاندووە کە هیچ نیشانەیەک لە چالاکیی سەربازی لە نەخۆشخانەکانی غەززە نابینن و داواین لە حکومەتی بایدن کرد خێرا پشتگریی سەربازی، ئابوری و دیپلۆماتیک لە رژیمی زایۆنی بوەستێنێ.
ئەو پزشکانە کە سەرجەم ٢٥٤ حەوتەیان بەشێوەی خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستی و نەخۆشخانەییەکانی غەززە گوزەراندووە، لە نامەکەیان بۆ جۆ بایدن-ی سەرۆک کۆمار و کامالا هەریس-ی جێگری، وێڕای شیکردنەوەی دۆخی شپرزەی مرۆیی لە نەخۆشخانەکانی غەززە وتوویانە، "ئێمە شایەتی جەنایەتی کارەساتبار " بووین، بۆیە بەئاشکرا و لێبڕاوانە دەمانەوێ بڵێین کە؛ هیچکام لە ئێمە، شایەتی هیچ چەشنە چالاکییەکی گرووپە فەلەستینیەکان لە هیچکام لە نەخۆشخانەکان یان گشت ناوەندە پزشکی و دەرمانییەکانی غەززە نەبووین بۆیە ئێمە داواتان لێ دەکەین، بڕوا بەو ڕاستییە بکەن کە ئیسرائیل بەشێوەی سیستماتیک و لەئەنقەست گشت سیستەمی تەندروستی و پزیشکیی غەززەی وێران کردووەو هاوکارانی ئێمەی لە غەززە، ئەشکەنجەو بێ سەروشوێن کردووەو یان کوشتوونی".
لەو نامەدا، هەروەها ئێش و ئازاکێشانی ژنان و منداڵان لە نەخۆشخانەکان، بۆ نمونە بەدخۆراکیی بەرفراواون و کەمیی کەرەستەو کەل وپەلی پزشکی و نەخۆشخانەیی پێویست لە غەززە، شیکراوەتەوە.