تشرینی یه‌که‌م 28, 2024 19:53 Asia/Tehran

تەنیا 8 ڕۆژ ماوە بە هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا، هەوڵەکانی حکومەتی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەزە و لوبنان توندتر بووەتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ژۆرێک لە شیکاران لەسەر ئەو باوەڕەن کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تا بەرلە هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا هیچ ڕێکەوتنێک قەبووڵ ناکەن لە هەمانحاڵدا ویلیام برنز سەرۆکی ڕێکخراوی سیخووڕی ئەمریکا "سیا" و دەیوید بارنیە سەرۆکی ڕێکخراوی سیخووڕی ڕژێمی زایۆنیستی "مووساد" بۆ وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی قەتەری ئیسرائیلی و میسری بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئازاد کردنی بارمتەکان و ئاگربڕ لە غەزە سەردانی دوحەی کردووە.

ئەوە یەکەمین دیداری نێوان نوێنەرانی ڕژێمی زایۆنیستی و نێوبژیوانان دوای نزیکەی دوو مانگ داخرانی وتووێژەکانە.

کاربەدەستانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی دوای شەهادەتی یەحیا سنوار بە جاران وتبوویان بارودوخێک بۆ سەرلە نوێ دەسپێکردنەوەی وتووێژەکان لە پێناو دەس خستنی ڕێککەوتنی ئازادی 101 گیراوی ئیسرائیلی بە دەس حەماس و دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەزە فەراهەم بووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دۆحەی کرد و لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی گیراوەکان و ئاگربەس لە غەززەی کرد.

بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، شاندەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، قەتەر و میسر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە غەزە.

ئەمە کاتێکە کە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی دابڕانی نێودەوڵەتی ڕژێمی زایۆنیستی و بێتوانایی ڕژێمی زایۆنیستی بە شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەڵسەنگاند هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتگیرییەک لە تەلئەبیب لەنێو ئەم حاڵەتانەدا پێویستە ئاماژە بە یارمەتییە داراییە 18 ملیار دۆلارییەکان بکرێت و کردەوەکانی واشنتۆن بۆ پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل بە ناردنی کومەڵێک لە چەکەمەنی سەربازی و جۆرەکانی تەقەمەنی، لەنێویاندا بۆمبی ڕێنماییکراوی مەتەرێز شکێن.

جگە لەوەش واشنتۆن لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بە ئاشکرا پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و ڕێگری کردووە لە پەسەندکردنی هەر بڕیارنامەیەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ دژی غەززە و ئەمریکا بە کەڵکوەرگرتن لە ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش، نەک هەر ڕێگەی بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک لە دژی زایۆنیستەکان نەدا بەڵکوو بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "ئەوەی ڕژێمی زایۆنی دەیکات بەرگرییەکی ڕەوایە. لەم نێوەندەدا، ترەمپ زۆرجار خۆی بە بە "باشترین هاوڕێی ئیسرائیل هە تا ئێستا وەسف دەکات.

ناوبراو لە 5 سێپتامبردا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی ترۆس سوشیاڵ ڕایگەیاند، هیچ سەرۆکێک لە دۆناڵد ترەمپ زیاتر بەرگری لە ئیسرائیل و جولەکەکانی ئەمریکی نەکردووە. ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو باشترین سەرۆکی لایەنگری ئیسرائیلە لە مێژووی ئەمریکادا، ئەو سەرۆکەی کە کۆمەڵگەی جولەکەکان دەتوانن حسابی لە سەر بکەن.

تڕەمپ لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی سی ئێن ئێن بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ بە ڕژێمی زایۆنی دەرفەت بدات تا ئەو جورەی کە دەیەوێ شەڕ درێژە پێی بدات.

 

سەرپەیڤ