دەنگدانەوەی جیهانیی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
شەپۆلی هێرشی موشەکیی ئێران بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو دوابەدوای دەسدرێژیی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنی و پەلاماردانی ناوچەگەلێکی خاکی ئێران، لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو.
شەپۆلی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە داگیرکراوەکان لە میدیاکانی جیهاندا دەنگدانەوەی بەربڵاوی هەبووە. میدیا بیانییەکانی ئینگلیزی زمان زمان بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووماڵی ئۆپەراسیۆنەکەیان کرد.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دابارییە سەر ئیسراییل و لەگەڵ کوشتنی چەند کەسێک، دیمەنێکی ئاپۆکالیپتی و ئاخرزەمانی خوڵقاند. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش ڕایگەیاندووە کە هێرشە مووشەکییەکانی شەوانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لانیکەم سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا، ئاسۆشێتد پرێسیش ڕایگەیاندووە کە تاران شەپۆلێکی نوێی هێرشی کوشندەی بۆ سەر ئیسراییل دەستپێکردووە.
بەشی جیهانیی کەناڵی بی بی سیش بە سەردێڕێکی جیاوازەوە باسی هێرشەکانی تارانی کرد و نووسی کە ئەوە خەمێکی قورسە؛ ئەم کەناڵە لە زاری یەکێک لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم هێرشانە بارودۆخی ژیان بۆ دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسراییل زۆر ئەستەم بووە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای هێرشە کتوپڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران؛ ئەوانن کە لە مووشەکی وێرانکەری ئێران دەترسن. هەروەها میدیا عیبری زمانەکانیش لە کاتی ئەم هێرشانەدا دانیان بەوەدا ناوە کە ئیسراییل توانای شوێندۆزی کردن و پێکانی مووشەکەکانی ئێرانی نییە.
ڕۆژنامەی هائارێتس نووسیویەتی کە سیستەمی بەرگری ڕژێمی ئیسرائیل لە بەرامبەر مووشەکی پێشکەوتووی ئێرانی شکستی هێناوە. ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ڕاپۆرتی داوە کە ئەم شەپۆلە هێرشانەی ئێران وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە و باڵەخانەکانی چەند ناوچەیەکی تلاڤیڤی تەواو ڕووخاندووە.