پێداگرتنی ڕووسیا بۆ ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی فەلەستینەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، داوای ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کرد لە بارەی فەلەستینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەرقولئەوسەت ، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دایداری مەحموود عەبباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک وتیشی: ڕووسیا بەردەوام پێداگرە لە سەر ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی لە بارەی فەلەستینەوە.
لاڤرۆف وتیشی: سەرباری بوونی کێشەگەلێکی وەک قەیرانی سووریا، عێراق و لیبی و یەمەن، نابێ کێشەی فەلەستینیش لەبیر بچێتەوە.
سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها سەبارەت بە دواڕەوشتی ئاشتیی نێوان بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) و ئەو پێشکەوتنانەش کە لەم بوارەدا مسۆگەر کراون، وتووێژی کرد.
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئۆکتۆبەری 2016 بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینی ئیدانە کرد. بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، ڕژێمی زایونی ئەرکمەند دەکرێت بەوەی کە دەستبەجێ و بەتەواوی واز لە چالاکییەکانی لە بواری شارۆچکەسازی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەوانە قودسی پیرۆز بهێنێ .
کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهانیش گەلێک جار داوایان لە ڕژێمی زایونی کردووە کە کۆتایی بە داگیرکردنی زەوییەکانی فەلەستین بهێنێ، کەچی ئەم ڕژێمە بەردەوام بە بێ ئەوەی ئەو داخوازییانەی کۆمەڵگای جیهانی بە هەند بگرێت، لە سەر داگیرکردنی سەرزەوی و داپڵۆساندنی فەلەستینییەکان بەردەوامە.