ئه‌یلوول 30, 2017 11:20 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئیسرائیلی لەبەیت لەحم

سوپای ڕژیمی زایۆنی باسی لە داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی خۆی لە نزیکی بەیت لەحم لە باشووری ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، رادیۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەو فڕۆکە بێ سەرنشینەی ئیسرائیلی ڕۆژی هەینی لەبەیت لەحم دا داکەوتووە .

 دوو فڕۆکەی بێ سەرنشین لە چەشنی " سکای ڕایدر" یش چوار ڕۆژ مەلەوبەر لە ئاسمانی ناوچەکانی ئەلخەلیل و بەیت لەحم لە ڕۆخی خۆرئاوایی داکەوتوون .

ڕۆژنامەی عێبری زمانی مۆعاریۆ نووسی : دوا بە دوای داکەوتنی بەردەوامی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی ،" کوبی باراک" فەرماندەری هێزی زەمینی سوپای ئیسرائیل لە فەرمانێک دا چالاکییەکانیی ئەو فڕۆکەیانەی تا دوائاگادار کردنەوە ڕاگرتووە . لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧ەوە تا بە ئێستا  ٧ فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئیسرائیلی لە ناوچە کانی فەلەستینی دا داکەوتوون. زایۆنیستەکان لە فڕۆکەی بێ سەرنشین کەڵک وەردەگرن .

سەرپەیڤ