پەلامار بۆسەر کۆشکی سەلامی جەددە، کوژرانی دوو هێزی گاردی پاشایەتی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i311391-پەلامار_بۆسەر_کۆشکی_سەلامی_جەددە_کوژرانی_دوو_هێزی_گاردی_پاشایەتی_عەرەبستان
سەرچاوەکانی میدیایی باسی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر کۆشکی پاشای سعودییان کرد لە جەددە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 14:43 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر کۆشکی سەلامی جەددە، کوژرانی دوو هێزی گاردی پاشایەتی عەرەبستان

سەرچاوەکانی میدیایی باسی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر کۆشکی پاشای سعودییان کرد لە جەددە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم،  لە پەلاماری چەکدارانەی ڕۆژی شەممە بۆسەر کوشکی سەلام  لە جەددەی عەرەبستان، دوو  هێزی پاسەوانی کۆشکی پاشایەتی سعودی کوژران و دوو کەسی دیکەش  بریندار بوون  .

میدیاکانی سعودی  هەروەها ڕایانگەیاند :  چەکدارێک  لە پەلامار بۆسەر کۆشکی سەلام  کوژراوە .

هێزی ئاسایشیی عەرەبستانی سعودی لەسەر ئەو باوەڕەن  ئەو هێرشبەرەی کە پەلاماری کردوەتەسەر کۆشکی پاشایەتی سعودی لە جەددە  تەنێ  نەبووە و ئۆپراسیۆنی  ناسین و گرتنی  هێرشبەرانی  دیکەش درێژەی  هەیە  .

کۆشکی سەلام لە جەددەی عەرەبستان کە ئەمڕۆ کەوتە بەر پەلاماری چەکدارانە،  گرینگترین کۆشکی پاشایەتی سعودییە و ئیدارە ی  دەربار و بنکەی کۆبوونەوەی کابینەی سعودی لەوێ دایە.