چوونەسەری ژماری کوژراو و برینداری هێزی ئاسایشیی میسر لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان
تشرینی یهکهم 21, 2017 11:40 Asia/Tehran
ژماری کوژراوان و بریندارانی هێزە ئاسایشییەکانی میسر لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان لە پارێزگای جیزە لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، بۆ پەنجا کەس زیادی کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لەو تێکهەڵچوونەدا کە رۆژی هەینی ڕووی دا، ژمارێک لە هێزە ئاسایشییەکانی میسریش بریندار بوون.
بەرپرسانی میسری پێشتر ژماری قوربانیانی هێزی ئاسایشیی ئەو وڵاتەی١٤کەس ڕاگەیاندبوو.
میسر لە ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەت پاش ڕووخانی حکومەتی محەمەد مورسی لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی٢٠١٣ لەگەڵ چوونەسەری ئاستی ناهێمنی و پەلامارە تیرۆریستییەکان بەرەوڕوویە.
لقی داعش لە میسر ناسراو بە وەلایەتی سینا لە ساڵانی ڕابردوودا بەرپرسایەتی زۆربەی بۆمب دانان و پەلامارە تیرۆریستییەکان لەو وڵاتەی گرتووەتە ئەستۆ.