تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا : تاقمە ترۆریستەکانی سەربە ڕژێمی زاێونی لەناو دەبەین.

ڕژێمی زاێونی لە پشتیوانی لەتاقمە ترۆریستەکان وبەمەبەستی ورە بەخشین بەوان دوای تەحمول کردنی زیانی زۆر ، پەلاماریان کردە سەر یەکێ لە بنکە سەربازیەکان لە قەنیترە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، فەرماندەیی گشتیی سوپای سووریا وهێزە چەکدارەکان بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : دوای سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکانی سووری لە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری بەربڵاوی ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە بۆ دەوروبەری شاری ئەلبەعس لە قەنیترە، ڕژێمی زاێونی بە مەبەستی پشتیوانی لە تاقمە ترۆریستەکان وورە بەخشین بەوان، ئەمڕۆ شەممە پەلاماریان کردە سەر بنکەی سەربازی سوپای سووریا . فەرماندەیی گشتیی سوپا لەم بەیان نامەیەدا لەبارەی دەرنجامی ئەم دەسدرێژکاریانە وشداری دا وڕژێمی زاێونی بە بەرپرسی شوێنهاتەکانی دوپات کرانەوەی وەها کردەوەگەلیک بە هەر بیانویەک زانی وپیداگری کرد: تاقمە ترۆریستەکان کە باڵی سەرەکی ئەم ڕژێمە لە ناوچەن لەباو دەبات.فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زاێونی دوێنێ هەینی چەندین موشەک یان لە ناوخۆی سەرزەویە داگیر کراوەکان بۆ شوێن وبینا ئاوەدانەکان لە دەوروبەری شاری ئەلبەعس لە قەنیترە تەقاند کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە شارومەندان شەهید بوون وزیانی زۆریش بەم ناوچانە گەیشت. ئەم دەسدرێژیە جاریکی تر پەردەی لە پێوەندی باشی نێوان ڕژێمی زاێونی وتاقمە ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە لادا. ئەم تاقمە لە سیایی نێودەوڵەتی ترۆریسم دان.

سەرپەیڤ