کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان لە میسر
هێزی ئاسایشیی میسر چەند تیرۆریستیان لە پارێزگەی جیزە کوشتووە .
کەناڵی سکای نیووز بە گێڕانەوە لەسەرچاوەیەکی ئاسایشی میسری ڕایگەیاند: تێکهەڵچوونی ڕۆژی هەینی هێزی ئاسایشی لەگەڵ تیرۆریستانی چەکدار دوای پێ و شوێن گرتنی جم و جۆڵیان لە ناوچەی واحات لە پارێزگەی جیزە، بووە هۆی کوژرانی هەشت تیرۆریست .
هەروەها میدیاکانی عەرەبی ڕایانگەیاند: دوازدە تیرۆریستی دیکەش لە پارێزگەی وادی جەدید لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پێتەختی میسر لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە کوژراون.
تاقمە چەکدارەکان لە چوار ساڵی ڕابردوودا چالاکیگەلی تیرۆریستیان لە پارێزگەکانی باکووری و ناوەندی میسر توندتر کردووە و پەلامارەکانیان پەرەپێداوە.
تاقمی ناسراو بە ویلایەتی سینا کە لەگەڵ داعش پەیمانیان بەستووە، پڕمەترسیترین تاقمی چەکدار لە پارێزگەی سینای باکووری دێنە دەژمار.
تاقمە تیرۆریستییەکان جارجارێک هێزە ئاسایشییەکانی پارێزگەی سینای باکووری میسر دەدەنە بەر پەلامار و هەروەها پەلامارەکان دەگەنە ناوچەکانی دیکەی میسریش.