دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران ، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان؛ ئەمڕۆ لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313654-دووهەمین_دانیشتنی_سێ_قۆڵی_ئێران_ڕوسیا_و_کۆماری_ئازەربایجان_ئەمڕۆ_لە_تاران
دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران ، روسیا و ئازەربایجان ئەمرۆ (چوار شەممە) لە تاران دا بەڕێوە دەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 05:44 Asia/Tehran
  • دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران ، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان؛ ئەمڕۆ لە تاران

دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران ، روسیا و ئازەربایجان ئەمرۆ (چوار شەممە) لە تاران دا بەڕێوە دەچێت .

 کاربەدەستانی پایەبەرزی ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی "ویلادیمیر پوتین"  سەرۆک کۆماری ڕوسیا و " ئیلهام عەلی ئیف" سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ، بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە) دین بۆ تاران. " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران  رۆژی سێی شەممە بە ئاماژە دان بە دانیشتنی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران  هاوکارییەکانیی ناوچەییان بە ئامانجی پەرە و گەشەی ئابووری  وڵاتان و ئاشتی پاوەجێی لە ناوچە بە سوودمەند وەسف کرد . زەریف وتیشی : سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجان  بڕیارە لە دانیشتنی سێی قۆڵی تاران، لەبارەی هاوکارییەکانیی سیاسی، ئابووری فەرهەنگی و ئینسانی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان پێکەوە وتووێژ بکەن .

" بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یش لێکدانەوەی مەسەلەکانی دوو لایانە، ناوچەیی، نێو دەوڵەتی، خەبات دژی ترۆریسم و پەرەی هاوکارییەکانیی دوو قۆڵیی لە میحوەرەکانیی دانیشتنی سێی قۆڵی سەرانی ئێران ، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیاندووە .

 لە میحوەرەکانیی دیکەی ئەو دانیشتنە سێی قۆڵییە ، ڕاوێژە لە بارەی دالانی باکوور بۆ باشوور و هەروەها لێکدانەوەی جێ بەجێکرانیی بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) ـە.

 یەکەمین دانیشتنی  هاوبەش و سێی قۆڵی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا وئازەربایجان ئاگۆستی ٢٠١٦ لە باکۆ دا بەرێوە چوو .