تشرینی دووه‌م 02, 2017 16:01 Asia/Tehran
  • مانگرتن لە خۆراکی بەندکراوان لە میسر

بەندکراوانی"النوبە"ی میسر، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە درێژەی لەبەندکرانیان بێ هیچ هۆیەکی یاسایی دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "القدس العربی"؛ ناوەندی هاواهەنگیی ماف و ئازادییەکانی میسر ڕایگەیاند؛ بەندکراوانی "النوبە"ی میسر رۆژی چوارشەممە لەبەر درێژەی لەبەنددابوونیان بێ هیچ هۆیەکی یاسایی، بێ بەشبوون لەهەرچەشنە پشکنینی پزشکی و قەدەغەکرانی لە دیداریان لەگەڵ خێزانەکانیان، مانیان لەخواردن گرت.

ئەو بێ بەشکرانە بۆ ژمارێک زیندانی، ساڵێک و بۆ ژمارێکی دیکە شەش مانگ بووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی خێزانی بەندکراوانی میسر، مانگرتن لەخواردنی بەندکراوان هەتا هاتنەدیی داواکارییەکانیان کە مافی دیدار لەگەڵ خێزانەکانیان و باشترکرانی ڕەوشی مرۆیی و گوزەرانیان لەخۆ دەگرێ، بەردەوامە.

لەچەند مانگی ڕابردووشدا، بەندکراوانی پلەبەرزی سیاسیی میسر لەوان ژمارێک لە ڕێبەرانی گرووپی ئیخوانولموسلمین لە زیندانی"العقرب" لەباشووری قاهیرە مانیان لەخواردن گرت.

سەرپەیڤ