حوکمی ئیعدام بۆ حەوت تێرۆریست لە میسر
تشرینی دووهم 25, 2017 18:10 Asia/Tehran
دادگەی میسر حەوت کەسی بە تاوانی پەیوەست بوون بە تاقمی ترۆریستی داعش بە ئیعدام مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هوا ، دادگەی بمیسر ئەمڕٶ شەممە دوای لێکدانەوەی دۆسیەی دامەزرانی تاقمی ترۆریستی سەر بە داعش لە شاری " مرسی مەتروح" ناوەندی ستانی مەتروح ، حوکمی ئیعدامی حەوت کەس لە تاوانبارانی ئەم دۆسیەو زیندانی تەمەن خایەن وهەتاهەتایی دە کەسی تری دەرکرد. بەپێ ڕاگەیاندنی دادگەی میسر ، ئەم کەسانە بە هۆی بەشداری لە دامەزرانی تاقمی ترۆریستی سەربەداعش لە پارێزگەی مەتروحی میسر و هاوکاری کردن لە سەر بڕینی بیست ویەک قەبتی میسری لە لیبیا ، بە تاوانبار ناسیی ومەحکومی کردن بە مردن. تاقمی ترۆریستی داعش نێوەکانی فڤوریە ی دووهەزارو پازدە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیدا بیست ویەک شارومەندی قبتی میسری لە شاری لێوارەیی " سرت ی لیبیا سەریان دەبڕا.