تشرینی دووه‌م 25, 2017 18:13 Asia/Tehran
  • کرانەوەی تێپەڕگەی ڕەفەح وە دواکەوت

میسر کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری ڕەفەح لە نێوان ئەم وڵاتە وکەرتی غەزەی هەتا ئاگاداری دوایی وەدوا خست .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، باڵوێزخانەی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە قاهیرە بە گیڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمنیەتی میسر شەوی هەینی ڕایگەیاند، کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دوای پەلاماری ترۆریستی ڕۆژی هەینی بۆ سەر مزگەوتێک لە شارستانی ئەلعریشی پارێزگەی سینای باکووری ، لەبڕیاری خۆی بۆ کرانەوەی تێپەڕگەی ڕەفەح پەشیوان بوونەوە وهێشتا کاتێکی نوێ بۆ کرانەوە وهاتووچووی شارومەندانی فەلەستینی یان دیاری نەکردووە. بە هۆی تەقینەوەی بومب و تەقەی ترۆریستەکان بۆ سەر بەشداربووان لە ڕێ وڕەسمی نوێژی هەینی لە شارستانی ئەلعریش ، دووسەدو سی وپێنج کەس کوژران ودەیان کەسی تریش بریندار بوون. دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی پێنج ڕایگەیاندبوو ، میسر بە کرانەوەی سێ ڕۆژەی تێپەرگەی ڕەفەح لە ڕٶژی شەممە هەتا دوشەممە بۆ هاتووچووی فەلەستینیەکان لەهەر دوولا ڕەزامەندی دەربڕیوە. دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کاربەدەستانی بزوتنەوەی فەتح وبزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەقاهیرە بۆ چارەسەرکرانی کێشەی ناوخۆی فەلەستین ، بەرپرسانی حەماس کۆنترۆڵی تێپەڕگەی ڕەفەحیان سپاردە دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین .

سەرپەیڤ