تشرینی دووه‌م 25, 2017 18:55 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی پەلامار بۆسەر

ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق وێڕای شەرمەزارکردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی ڕابردوو(هەینی) سەر مزگەوتی "الروضە"ی شاری ئەلعەریشی میسر ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی هۆکاری ئەو پەلامارە خوێناویەیە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، موقتەدا سەدر ڕێبەری باڵی سەدری ئێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک وتی: ئیسرائیل هاندەری سەرەکی وەها کردەگەلێکە، بۆیە حکومەتی میسر دەبێ دزەی ئسیرائیل لەسەر سنوورەکان ولەڕێی باڵوێزخانەکەی لەقاهیرە، بەرتەسک بکا.

موقتەدا سەدر وتی: حکومەتی میسر دەبێ لەهەمبەر تیرۆریزم و توندڕەویی خوازیدا کە سێرەی گرتووەتە هەموو ئایینەکان، ڕاوەستێ هەتا لە گەلەکەی داکۆکی بکاو ئازادیی دینی بپارێزێ.

ڕێبەری باڵی سەدر وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوکاری لەگەڵ قاهیرە داوای لە ئەلئەزهەری میسر کرد، لەبەرامبەر گرووپە توندڕەوەکان لەهەر جۆرێک کەبن، شێلگیرانە خۆڕاگری بکات.

دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکووریی میسر، لانیکەم٣٠٥ کەس کوژران و ١٢٨ برینداربوون ، تائێستا هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ