تشرینی دووه‌م 27, 2017 15:39 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی یەکێتی ئوروپا بە کردەی کاولکارانەی رژیمی زایۆنیستی

یەکێتی ئوروپا، داوای لە رژیمی زایۆنی کردووە، ڕەوتی کاولکردن و وێران کردنی خانووبەرەو نیشتنگەی فەلەستینیان لەلێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن ، ڕابگرێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی زایۆنیستیی جروزالم پۆست، یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ نووسینگەکانی نوێنەرایەتی ئەو یەکێتییە لە بەیتولموقەدەس و ڕاموڵڵا، درێژەی هەڕەشەی ئیسرائیل لەمەڕ وێران کردن و دەسبەسەرداگرتنی بیناو خانووبەرەی فەلەستینیان لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن تاووتوێ دەکا.

داوای یەکێتی ئوروپا، لەکاتێکدا هاتەئاراوە کە سوپای رژیمی ئیسرائیل لەم دواییەدا فەرمانی وێران کردنی ماڵی فەلەستینییەکان لە"عین الحلوه " و " ام الجمال" لە دۆڵی ئۆردۆنی دەرکرد.

یەکێتی ئوروپا هەروەها ڕەخنەی گرت لە نیازی ئیسرائیل بۆ وێران کردنی بیست بینا و خانوو لە ئاوایی سوسیەی فەلەستینیان و ڕایگەیاند، بە وێران کرانی خێرای ئەو ئاواییە لە وەرزی زستانی ئەمساڵ٢٠١٧ سەت کەس کە نیوەیان منداڵن، بێ سەرپەنا دەمێننەوە.

رژیمی زایۆنیستی حەوتەی ڕابردووش فەرمانێکی هاوچەشنی لەبارەی جەبەل ئەلبابا، لە دەرەوەی شارۆچکەی زایۆنی نشین لەنزیک بەیتولموقەدەس دەرکردبوو.

شارۆچکەسازی گرینگترین ڕێکاری رژیمی زایۆنیستی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای حەشیمەتی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانە، بەجۆرێک کە تەنانەت بڕیارنامەی٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ ئیدانەکردنی شارۆچکەسازیش ، پێشی بە درێژەپێدانی ئیسرائیل لەوبارەوە نەگرتووە.

سەرپەیڤ