دووپات بوونەوەی سێناریۆی گرتنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەمجارەیان لە ئیمارات
ئەحمەد شەفیق سەرۆک وەزیرانی پێشووی میسر کە لەئیماراتە، وتی: لەسەفەر بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، شەفیق وێڕای ڕەخنەگرتنی توندی لە حکومەتی ئیمارات، قەدەغەکرانی لەسەفەر بۆ دەرەوەی ئیماراتی بە دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی میسر زانی.
شەفیق پێشتر گوتبووی، بەربژارەتی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی میسر لە قاهیرە ڕادەگەیێنێ.
بڕیاربوو ناوبراو بۆ ئەو مەبەستە لەئیمارات بگەڕێتەوە میسر.
شەفیق لە ژەنەراڵە خانەنشین کراوەکانی سوپای میسر لەساڵی٢٠١٢ لە ڕکابەریی لەگەڵ محەممەد مۆرسی سەرۆک کۆماری لەسەر دەسەڵات لابراوی ئەو وڵاتە سێزدە ملوێن دەنگی بەدەست هێنا.
چاودێرانی سیاسی ، شەفیق بە خەنیمی جیددی عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر دەزانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە.
شەفیق ئێستا سەرۆکایەتی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی میسری لەئەستۆیە.
شیاوی ئاماژەیە، ئەحمەد شەفیق بۆ ئەوەی خۆی بکا بە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەۆرک کۆماری، پێویستی بە ئیمزای بیست نوێنەری پەرلەمان یان ئیمزای بیست و پێنج هەزار شارومەندی میسری لەپانزە پارێزگای ئەو وڵاتەیە.