سکاڵای فەلەستینییەکان لە هەنگاوی ئەمریکا دژ بە قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i317517-سکاڵای_فەلەستینییەکان_لە_هەنگاوی_ئەمریکا_دژ_بە_قودس
دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سکاڵای بەرز کردەوە دژ بەو هەنگاوەی ئەمریکا کە بەیتولموقەدەسی بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2017 05:55 Asia/Tehran
  • سکاڵای فەلەستینییەکان لە هەنگاوی ئەمریکا دژ بە قودس

دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سکاڵای بەرز کردەوە دژ بەو هەنگاوەی ئەمریکا کە بەیتولموقەدەسی بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سکای نیوز؛ "ڕیاز مەنسوور" نوێنەری چاوەدێری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمدواییەی ئەمریکا سەبارەت بە قودس چەن نامەیەکی بۆ سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کۆمەڵی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە ناردووە.

لەم نامانەدا بریاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆدەنگی نێودەوڵەتی نایەتەوە و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کراوە خێراتر ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی لەم بوارەدا بەجێ بێنێ.

ڕیاز مەنسوور وتی: لەم نامانەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە سوور و پێداگر بن لە سەر هەڵوێست و ڕوون  و یاسایی خۆیان و دژ بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا کاردانەوە نیشان بدەن.
ناوبراو هەروەها وشداری دا لە حاند دواهاتەکانی ئەم کردەوە دنەدەرانەی ئەمریکا بە سەرنج دانی هەستیاریی قودس بۆ گەلی موسڵمان و مەسیحیی فەلەستین و هەروەها موسڵمانانی سەرانسەری جیهان.

دیپلۆماتی فەلەستینی وتی: شەرعییەت دانانی ئەمریکا بۆ قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ، بنپێ کردنی ئاشکرای بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانە.