مۆگرینی: بروکسل قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ناناسێ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە پرێس کۆنفرانسێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، یەکێتی ئوروپا قودس بە پایتەختی رژیمی زایۆنی بەڕەسمییەت ناناسێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لەحوزور بێنیامین نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل لە بروکسل وشداری دا، خرابترین سێناریۆ لەو بارەوە، پەرەی کێشەو ئاڵۆزی و توندوتیژی سەرەتا لە ناوەندە پیرۆزەکان وناوچەیە.
مۆگرینی وتی: ئەوە، دیاریەکە بۆ توندڕەوان لەناوچەدا.
لەو پرێس کۆنفرانسەدا نەتانیاهۆش ئیدیعای کرد کە پێش بینی ئەوە دەکا زۆربەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا قودس وەک پایتەختی رژیمی ئیسرائیل بەڕەسمییەت بناسن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودسی داگیرکراو وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیان شەرمەزار کردووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوارشەممە شەشی دیسەمبەر سەرباری نەیارەتی بەرفراوانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند، واشنگتۆن بەفەرمیی قودسی وەک پایتەختی رژیمی ئیسرائیل دەناسێ و باڵوێزخانەی خۆی بۆ ئەو شارە دەگوێزێتەوە.