کانونی یه‌که‌م 13, 2017 23:38 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی

سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە دانیشتنی نائاسایی بەرەڤانی لە قۆدس، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لە سەر بە فەرمیی ناسێندرانیی دەوڵەتی فەلەستین بە ناوەندییەتی قۆدسی ڕۆژهەڵاتی جەختیان کرد .

لە بەیاننامەی  کۆتایی دانیشتنی ئەستەمۆڵ،  سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هەرەشەیان کرد ،بێتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی بڕیارەکەی "دۆناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قۆدس هەنگاوێک هەڵنەگرێت،ئەم دۆسییە بەڕیدەکەن بۆ کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان .

کۆبوونەوەی نائاسایی  سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەیانی  ڕۆژی چوار شەممە ١٣ -دیسەمبەر بە ئامادەبوونی دوکتور حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەستەمۆڵی تورکیا دەسیبەکار کرد .

دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی له ئەستەمۆڵ

ئامانجی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نائاسایی  سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لێکدانەوەی ڕێکارەلەبەر و دروستەکانە لە حاند بڕیارەکەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناساندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی.

بڕیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە قودس

دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ قۆدسی وەکوو پیتەختی ڕژێمی ساختەی زایۆنیی ناساند و هاوکاتیش فەرمانی دا کارو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی بالێوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیب  بۆ قۆدس ئەنجام بگرێتئەم بڕیارەی ئەمریکا ڕاست دوای ڕزگاربوونەوەی وڵاتانی عێراق و سوریا لە چنگ داعش گیردراوە. ئەم تاقمە ڕەشەکووژە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و ژماریک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین چالاکیی خۆی لە ساڵی ٢٠١١ زایینی دا ئاشکرا کرد و لەم ساڵی زایینی، کاربەدەستانی سوریا و عێراق هەواڵی نابوودی و لەناو چوونی ئەم تاقمەیان دا.

پێوەندییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لەگەڵ ئەمریکا

بە سەرنج لەم ڕاستەقینانە، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی بە بەرێوە بردنیی کۆبوونەوەی نائاسایی سەران، هەوڵ ئەدات پیلانەکانی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی لە ناوچە دا پوو و چەڵ بکاتەوە .

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی  رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە بڵاوکردنی بەیاننامەیەک، فەرمانیی ڕاگواستنەوەی باڵێوێزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدس لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکای وەک بێ ریزی کردن بە هەست ونەستی موسولمانەکان و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسای نێو دەوڵەتی و بڕیارنامەکانیی ڕیکخراوی نەتەوەکان زانیوە

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سەر هەڵوێستی پاوەجێی خۆی لەبارەی قۆدسی شەریف  وەکوو بەشێکی جا نەکراوە لەناوچە فەلەستینییەکان، بەڕاشکاوی وتی " بڕیاری نائاسایی ترەمپ بە ڕژێمی داگیر کاری قۆدس شەرعییەت نابەخشێت، هەر بەو چەشنە کە بارودۆخی مێژوویی و شووناسی قۆدس ناگۆڕێتەوە

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی

کۆبوونەوەکانی سەرانی ریکخراوی هاریکاری ئیسلامیی بە ٥٧ ئەندام لە چوار کێشوەری جیهان بە حەشیمەتێکی پتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملوین کەس، هەر سێی ساڵ جارێک لە یەکێ لە وڵاتانی ئەندامیی ئەم ڕیکخراوە نێو دەوڵەتییە  دا بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەکانی سەرانی ریکخراوی هاریکاری ئیسلامیی

زۆرێک لە کارناسەکان جەختدەکەن لە سەر ڕۆڵی ئەرێنی و جیگای بنیاتنەری ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ائستی نێو دەوڵەتی ، بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەستەمۆڵ بۆ جیهانی ئیسلام و تەنانەت کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیس گرنگایەتی هەیە. هەر بۆیە لەم بارودۆخە دا چاوەڕوانی دەکرێت ئەنجامەکانی دانیشتنی ئێستای سەرانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە ەئستەمۆڵ و گوشارەکانی جیهانی ئیسلام بە سەر ئەمریکا، کۆسکی سپی ناچار بە پاشگەزبوون بکات لە هەڵوێستەکانی بەپێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕیکخراوی نەتەوەکان

سەرپەیڤ