کانونی یه‌که‌م 23, 2017 11:35 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو کەس لە هێزی ئاسایشیی میسر لە پارێزگای سینای باکووری

دوو کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی میسر لە ئاکامی پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر پارێزگای سینای باکووری کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئیرنا، هێزە میسرییەکان بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک هەوڵی کەسانی چەکدار بۆ هێرش کردنەسەر بۆسەیەکی ئاسایشی لەناوچەیەک لە نیمچەدوورگەی سینایان پووچەڵ کردەوە کە دوابەدوای ئەو هەڵمەتە، سێ کەسی چەکدار کوژران و چوارکەسیش بریندار بوون.

پارێزگای سینای باکووری ، حەشارگەی توندڕەوەکان بەتایبەت گرووپەکانی سەربە داعشە کە پەلاماری زۆریان لەدژ سەربازانی میسری لەو پارێزگایە تائێستا ئەنجام داوە.

لەتێکهەڵچوونی هێزە ئاسایشییەکانی میسر لە زیاتر لە سێ ساڵی رابردوودا لەگەڵ گرووپەکانی سەربە داعش لەناوچەی سینا، بەسەدان پۆلیس و هێزی سەربازی کوژراون.

سەرپەیڤ