پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلاماری تیرۆریستی لە قاهیرە
وەزارەتی تەندوروستیی میسر باسی پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلامار بۆسەر کلیسایەکی کرد لە باشووری قاهیرە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، وەزارەتی تەندوروستیی میسر ڕایگەیاند : پەلاماری چەکدارانە و تەقەی ڕۆژی هەینی بۆسەر کەلیسای مارمینا لە حلوان لە باشووری قاهیرە، کوژرانی نۆ کەس و بریندار بوونی دە کەسی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی میسر، ئەنجامدەرێکی ئەم پەلامارە لەلایەن هێزی ئاسایشییەوە کوژراوە.
ئەنجامدەرێکی دیکەش لەلایەن هێزی ئاسایشی میسرەوە ، ڕاوەدوو نراوە.
بەرلەمە ژومارێک میدیای میسری ژوماری کوژراوانی پێنج کەس ڕاگەیاند بوو .
ناوچەی حلوان شایەتی ئامادەباشیی ئاسایشییە و هێزی ئاسایشیی میسر لە دەروازەکانی هات و چوی ئەم ناوچەیە، سەقامگیر بوونە.
بیست و چوارەمی نوامبەریش بەهۆی پەلاماری ئەندامانی چەکدار بۆسەر مزگەوتی روزە لەشاری بەئرعەبد لە ڕۆژاوای شاری عەریش لە پارێزگەی سینای باکووری لە میسر، 305 کەس کوژران و 128 کەسیش بریندار بوون.
پارێزگەی سینای باکووری شوێنی خۆشاردنەوەی هێزەکانی توندڕەو بەتایبەت تاقمەکانی سەربە داعشە و پەلامارێکی زۆریش بە دژی سەربازان و خەڵکی سیڤیلی میسری لە پارێزگەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، ئەنجام بووە .