وەزیری دەرەوەی قەتەر : ئێران لە ناکۆکییە سیاسییەکان بۆ بە بڕسی ڕاگرتنی خەڵکی قەتەر کەڵکی وەرنەگرت
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناکۆکییەکانی سیاسی بۆ بە برسی ڕاگرتنی خەڵکی قەتەر کەڵکی وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد بن عەبدوڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر شەوی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی حەقیقەی تەلەفزیۆنی ڕەسمیی ئەم وڵاتە بە ئاماژە دان بە بوونی ناکۆکی لەنێوان ئێران و قەتەر سەبارەت بە هەندێ دۆسیەی ناوچەکە وتی : دوای بایکۆت کرانی قەتەر لە لایەن دراوسێ عەرەبەکانەوە،کەچی ئێران هیچکات لەم ناکۆکییە سیاسییە کەڵکی وەرنەگرت کە زەبر لە قەتەر بدات.
محەممەد بن عەبدوڕەحمان وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی تۆکمەوتەواوی دەوحە بۆ لێکدانەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ میسر لە سای لەمپەردانانی هەندێ لایەن لەوان عەرەبستان و ئیمارات لەم ڕێگایەدا وتیشی کە میسر لە کاتی شۆڕشی 25ی ژانیڤەری لەساڵی 2011 بەرەوڕووی قۆناخێکی هەستیارە ، بەڵام بە سەرنجدان بە گرینگایەتی ئەم وڵاتە لەنێوان وڵاتانی عەرەبی ، دەوحە بە ڕێزگرتن لە بژاردەکانی گەلی میسر، دەستی تێ وەرنادات .
بەوتەی وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای لەسەر کارلابرانی محەممەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسر لە ساڵی 2013 ، هێندێک ناکۆکی بەدی هات کە هەوڵ درا بۆ چارەسەر کرانیان بەڵام سەرکەوتوانە نەبوو و پێوەندییەکان ئاڵۆز بوو .
عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی واتە میسر و ئیمارات و بەحرەین، لە پەنجەمی ژووئەنی ساڵی 2017 لەبەر هاوڕەوت نەبوونی دەوحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بەسەرکردەیی ڕیاز، پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و سەرباری سەپاندنی بایکۆتی ئەو وڵاتە، سنورەکانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی خۆیان بەسەر ئەم وڵاتە داخست .