کانونی دوھەم 16, 2018 07:44 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر فەلەستینیەکان- ژمارێک  لە فەلەستینی یەکان بریندار و قۆڵبەست کران

سەربازانی ڕژیمی داگیرکاری قودس شەوی سێشەمە پەلاماریان کردە سەر فەلەستینیەکانی دانیشتووی شاری نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا ،سەربازانی  ڕژیمی زایونی  بە نارنجۆکی دەنگدار و گازی فرمێسک هێن  پەلاماریان کردە سەر فەلەستینیەکان . دەیان فەلەستینی بە هۆی  پەلاماری  سەربازانی   ئیسرائیلی  بریندار بوون  . ژۆمارێک  فەلەستینیش  بە دەس  سەربازانی  ڕژیمی ز ایونی  قۆڵبەست کران .سەرزەوینەکانی  فەلەستینی   لە شەشەمی   دیسامبرەوە  بە دوای  بڕیاری  دوناڵد تڕەمپ   سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناساندنی  قودس وەک پێتەختی  ڕژیمی زایونی   بووەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی  سەربازانی  زایونی  لە گەڵ  فەلەستینەکان .  لەو تێکهەڵچوونانە  تا ئێستا  دەیان فەلەستینی  شەهید  و هەزاران کەسیش  بریندار بوونە  . تڕەمپ  شەشەمی  دیسامبر  سەرەڕای  نەیاریەتی  بەربڵاوی ناوچەیی  و جیهانی  ڕایگەیاند  واشنگتون  قودسی  وەک  پێتەختی   ڕژیمی  زایونی  بە فەرمی  دەناسێ . تڕەمپ  هەروەها داوای  لە وەزارەتی  دەرەوەی  ئەمریکا کرد  تا ئامادە کاری  پێویست  بۆ گواستنەوەی  باڵوێزخانەی   ئەمریکا لە تەلابیبەوە  بو بەیتولموقەدەس  فەراهەم بکات . شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی مۆسوڵمانان لەوێ دایە و بەشی جیانەکراوی  فەلەستین و لە گرینگترین شۆێنە پیرۆزەکانی  ئیسلامی  دێتە ئەژمار  قودس  لە ساڵی 1967 لە  لایەن  ئیسرائیلەوە   داگیرکراوە .

سەرپەیڤ