درێژەی قەیران لە پێوەندییەکانی ئیمارات و قەتەر
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە درێژەی قەیران لە ناوچەی کەنداوی فارس، ناوی قەتەری لە نەخشەکانی مووزەخانەی لوڤری ئەبوو زەبی سڕیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ناوەندی ئەندێشەی سیاسەتی" ڕۆژهەڵاتی نزیکی" ڤاشنگتۆن ڕۆژی هەینی لە وتارێک دا نووسی: لە بەشی تایبەتی منداڵان دا لە مووزەخانەی لوڤری ئەبووزەبی، نەخشەکانی کەنداوی فارس ئاراستە کراوە کە هیچ نیشانیک لە قەتەر لەوان دا نابیندرێت .
" سایمۆن هێندرسۆن" لەم ووتارە دا بە سەردێری " تووندتر بوونەوەی دوژمنایەتی ئیمارات و قەتەر" نووسی: نەهیشتنەوەی ناوی قەتەر لە سەر نەخشەی کەنداوی فارس دا ڕەنگە بە ئیزنی فەرەنسا بۆ کەڵک وەرگرتن لە ناوی " لووێر" لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یەک ناگرێتەوە .
لقی مووزەخانەی لووێر لە ئیمارات ١١ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بە سرمایە نانەوەی پتر لە یەک ملیار دۆڵاڕ و بە ئامادە بوونی " ئیمانۆئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ئەبوو زەبی دا کرایەوە .
عەرەبستان، بەحرەین ، ئیمارات و مێسر لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ەوە بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بەڕێبەری ڕیاز، قەتەریان بە پشتگریی لە ترۆریسم تۆمەتبار و پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ دۆحە پچراند .