کانونی دوھەم 20, 2018 13:23 Asia/Tehran
  • تاو سەندنی قۆڵبەست کردنەکان لە عەرەبستانی سەعووی

ڕۆژنامەی سەعوودیی باسی لە قۆڵبەستکردنی ٢٨٩ کەس لە عەرەبستان لە درێژەی چوار مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەی کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، رۆژنامەی سەعوودی " عوکاز" رۆژی هەینی نووسی، بەسەدان کەس کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عەرەبستانەوە لە درێژەی چوار مانگی ڕابردوو قۆڵبەست کراون، شارومەندانی ١٣ وڵات دەگرێتەوە . 

لەم ژمارەیە ، ١٨٥ کەس سەعوودیایی، ٤٧ کەس یەمەنی، ١٤ کەس سوری، ١٢ کەس پاکستانی ، شەش هیندی، چوار ڕوسی و ژمارێک لە شارومەندانی وڵاتانی سوودان، ئەمریکا ، بەحرەین ، ئیتیوپیا و تورکیایین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی عەکاز، هەر ئێستا پێنج هەزار و ٢٩٤ کەس لە زیندانەکانی وەزارەتی نێو خۆی عەرەبستان بە  هۆی ئەنجامدانیی تاوانەکانی ئاسایشی قۆڵبەست کراون کە لە نێوان سەر جەم  قۆڵبەستکراوان دا چوار هەزار و ٤١٣ کەسیان خەڵکی عەرەبستانن .

 دەوڵەتی سەعوودی جگە لە قۆڵبەست کردنیی ئەو کەسانە  لە ماوەی دوو مانگی رابردوو دەیان کەس لە شازادە و  بازەرگانەکانی ئەو وڵاتەی بە تاوانی گەندەڵی دراوی قۆڵبەست کردووە .

 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عەرەبستان لە ژێر چاوەدێری نووسینگەی پاشایەتی ئەو وڵاتە لە مانگی مای ٢١٠٧ ەوە لە لایەن " سەلمان بن عەبدولعەزیز" پاذشای عەرەبستان ب ەمەبەستی سەرنجدانی زیاتربە  مەسەلە ئاسایشییەکانی  ژێر کۆنترۆڵی دەرباری پاشایەتی دامەزراوە .

کارناسان بروایان وایە ، ئامانجی سەرەکی ئەم قۆڵبەست کردننانە لە عەرەبستان، خۆش کردنی بارودۆخ بۆ بەدەسەڵات گەییشتنی " محەممەد بن سەلمان" پاشمیری ئێستای عەرەبستانە .