کانونی دوھەم 20, 2018 13:47 Asia/Tehran
  • یەک لە پارتە میسرییەکان خوازیاری پێداچوونەوەی دەوڵەتی مێسر لە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دا بوو

سەرۆکی پارتی " میسری بەدەسەڵات" لە بەرپرسە میسرییەکان داوایکرد لە پێوەندیەیکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا پێداچوونەوەی بێت و درگای ووتوێژ لەگەڵ تاران بکەنەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم ، عەبدولمونعیم ئەبولفەتح لە وتوویژ لەگەڵ ئەلعالەم دا وتیشی ئەوە کارێکی شێتانەیە  لەگەڵ ئیسرائیل کە دوژمنە (بەو بۆچوونە کە ) دوژمنی دوژمنی منە پێوەندی دامەزرێنن و پشتگری لێوە بکەن .

ئەو وتی: ئەگەر لەگەڵ وڵاتیکی گەورەی وەک ئێران و ئەگەر لەگەڵ وڵاتێکی گەورەی وەک تورکیا پێوەندیان بێت  بە قازانجی وڵاتە. ئەو وڵاتانە لە ناوچەی ئێمەدا  وەک مێحوەرێکن لە ئارا دابوونی پێوەندیی سروشتی لە نێوان ئەم سێ وڵاتە واتە میسر و ئێران وتورکیا یەک لە هۆیە سەرەکیە کانی سەرەکی پاپوەجێی لە ناوچەکە دایە .پاسایەکی بۆ نییە کە تورکیا و میسر لەگەڵ ئیسرائیل پیوەندییان بێت بەڵام (مێسر) لەگەڵ ئێران دا پێوەندیی نەبێت. لە هیچ کەس لە هیچ بارودۆخیک دا قەبووڵناکەین کە ئێران دوژمنی عەرەبەکانە و ئیسرائیل دۆستی عەرەبەکانە. ئەوە بابەتێکی گەمژانەیە .