کانونی دوھەم 20, 2018 17:14 Asia/Tehran
  •  دڕیژەی پەلاماری ترکیا  بۆ سەر عەفرین و ئەگەری پەلاماری زەوینی ترکیا بۆ سەر کوردێن سووریا

سوپای تورکیا ئەمرۆ شەممە باسی لە پەلامارە نوێیەکان بۆ سەر بنکەو مەتەرێزی میلیشیا کوردەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری سوریا دا کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەفکار نیوز، سوپای تورکیا ئەمرۆ شەممە باسی لە پەلامارەکانیی تازە بۆ سەر بنکە ومەتەرێزەکانی میلیشیا کوردەکانی یەکینەکانی بەرگری کاری گەل(یە پە گە) لە باکووری سوریا دا کرد . ئەوە لە بارودۆخیک دایە کە ئەگەری ڕوودانی پەلاماری زەمینی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە ئارا دایە .

 سوپای تورکیا ئیدعای کرد لە وڵامی تەقەکردنەکان لە ناوچەی عەفرین لە سوریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا کوردەکانی (یەپەگە) دایە ، بۆ بەرگری لە خۆی پەلاماری بنکە وبارگای کوردەکانی داوە .

 وەزیری بەرگری تورکیا یش پێشبینی کرد هێلەکانی بەرەڤانی یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی کورد  بە خێرایی لە عەفرین دا تێکبشکێت . ئەو وتی کە سوپای ئازادی سوریا ئامادە بوونێکی چالاکی لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دا هەیە .

 بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری عەفرین، هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە پێگەکانیان لە گردو پەڕی گوندی کەفەر جنە لە باکووری ئەم شارە پاشەکشەیان کردووە و چوونەتە شارۆچکە شیعە نشینەکانی نەبەل و زەهرا لە باکووری حەڵەب دا . بەم حالەیش دەلێن بەشێک لە هێزەکانی پۆلیسی ڕوسیا هەروا لە گردو پەڕی شاری عەفرین دا سەقامگیرن . ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا جگە لە نەیاریەتی بەبڕشتانەی دیمەشق بەرەو ڕووی کاردانەوەی سەڵبی ئەمریکا و ڕوسیا بۆتەوە . دیمەشق وشداری داوە هەر فڕۆکەیەکی تورکیا کە هەرێمی ئاسمانی سوریا ببەزێنێت سەرنخوونی دەکەن .