شوبات 02, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی خۆراگرییان لە کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بنکەیەکی چاوەدێری و کۆنترۆڵی هێزەکانی خۆراگرییان لە غەززە بۆردومان کرد ؛ ئەو پەلامارە هیچ زەبرو  زیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی کرد کە ئەم پەلامارە ئاسمانییە لە وەڵامی ئەو پەلامارە بە ڕاکێتەی ئەنجام داوە  کە ئێوارەی پێنجشەممە لە کەرتی غەززەوە بەرەو نێو خاکی فەلەستینی داگیرکراو تەقێندراوە.

ڕژێمی زایۆنی بەگشتی پێش پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە و بۆ پاسادانەوەی ئەو پەلامارە دڕندانەیەی، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە نێو غەززە تۆمەتبار دەکات بە تەقاندنی ڕاکێت بۆ نێو خاکی فەلەستینی داگیرکراو.

هەروەها ژیدەرە خۆجێییەکان ڕاپۆرتیان دا؛ تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن بنکە و مەتەرێزێکیان لە باکووری کەرتی غەززە داوەتە بەر پەلامار.

ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بە بیانووی جۆربەجۆر کەرتی غەززەی داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆی و ژمارێک لەو فەلەستینییانە شەهید و یان بریندار دەکات.

سەرپەیڤ