بیروڕاگۆڕینەوەی تیلرسون لە قاهیرە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی میسر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنگتۆن بۆ دەسوەردان و کنەی زۆرتر لە باکووری ئەفریقا لە سەفەری بۆ قاهیرە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر وتووێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلجەزیرە " ڕیکس تیلرسۆن " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کونفڕانسێکدا لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر لە قاهیرە وتووێژەکانی دوو لایەنی سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و ئاسایشیەکان بە پۆزێتیڤ زانی و وتی کە وڵاتەکەی درێژە بە هاوکاری لە گەڵ میسر ئەدات لەو شتەی وا ناوبراو وەک خەباتی دژی تڕۆڕیزم و توند ڕۆیی ناوی بردوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی کرد واشنگتون پشتیوانی دەکات لە بەنڕێوە چوونی هەڵبژرادنی ڕوون و شەفاف لە میسر . سەرەڕای ئەو وتانەی تیلرسون ؛ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر کە لە لایەن ئەمریکاوە لاگری لێ دەکرێت تا ئێیستا چەن بەربژاری نەیاری خۆی قۆڵبەست کردووە و یان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر لەنێوی بردوون و یان ناچاری کردوون واز بێنن لە ڕکەبەرایەتی هەڵبژرادنەکان . هەڵبژرادنی سەرۆک کۆماریی میسر لە مارسی 2018 بەڕێوە دەچێت . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەروبەندی ئەو هەڵبژراردنە قاهیرەی وەک یەکەمین وڵات بۆ سەفەری ناوچەیی خۆی بۆ پێنج وڵاتی میسر،ئەردەن، لوبنان، کوەیت و تورکیا هەڵبژاردووە .