پێداگری ئێران، عێراق ، سووریا وڕوسیا لەسەر شکستی تۆکمە وتەواوی تیرۆریسم لە ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i330477-پێداگری_ئێران_عێراق_سووریا_وڕوسیا_لەسەر_شکستی_تۆکمە_وتەواوی_تیرۆریسم_لە_ناوچە
نوێنەرانی چواروڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، عێراق، سووریا وڕوسیا لەسەر بەهێزکردنی ناوەندی هاوکاریەکانی ئەمنیەتی بەغدا هەتا شکستی تۆکمە وتەواوی تیرۆریسم لە ناوچە پیداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • پێداگری ئێران، عێراق ، سووریا وڕوسیا لەسەر شکستی تۆکمە وتەواوی تیرۆریسم لە ناوچە

نوێنەرانی چواروڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، عێراق، سووریا وڕوسیا لەسەر بەهێزکردنی ناوەندی هاوکاریەکانی ئەمنیەتی بەغدا هەتا شکستی تۆکمە وتەواوی تیرۆریسم لە ناوچە پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما "عیرفان ئەلحیالی" وەزیری بەرەڤانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە سەردان کردن لە ناوەندی چواریانەی دژە داعش لە بەغدا، سەرکەوتنەکانی دەوڵەتی عێراقی لە شکست دانی تیرۆریسمی بە قەرزداری هاوکاری ئێران ، سووریا وڕوسیا لەگەڵ دەوڵەتی عێراق زانی.

ئەلحەیالی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە دزەی داعش لە عێراق، سوپای ئەم وڵاتەی بە گشتیی لاوازکردووە وتی: لە دووساڵ ونێوی ڕابردوو بە هاوکاری وهاوئاهەنگی وڵاتانی دوست لە دامەزرانی ناوەندی هاوکاری سەربازی چواریانە لە بەغدا ، لە روخانی سوپای عێراق پیشگیری کراو داعش بەشێوەی تۆکمە تەواو شکستی  هێنا.

سەردار سەرتیپ مۆستەفا مورادیان وابەستەی سەربازی ونوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەسەر پێویستی پاڕاستنی یەکپارچەیی وپەرەی هاوکاری وڵاتانی چواریانەبۆ شکستی گەڵاڵەکانی تیرۆریستی لە ناوچە لەوان سەربازی وفیکری پیداگری کرد.

نوێنەری ڕوسیا لە ناوەندی چواریانەی دژە داعش لە بەغدا یش پیداگری کرد: سەرکەوتنەکانی سەربازی لە ناوچە، مسکۆی لەسەر پێویستی پشتیوانی هەرچی زیاتر لەدرێژەی چالاکی ناوەندی ئەمنیەتی بەغدا وا لیکردو ئەرکانی سوپای ڕوسیا خوازیاری درێژەی چالاکی ناوەندی ئەمنیەتی بەغدایە. نوێنەری وڵاتی سووریا یش بەهێزکردن وپەرەی ناوەندی هاوکاری ئەمنیەتی بەغدا ی  هەتا شکستی تۆکمە وتەواوی تیرۆریسم لە ناوچەی داوا کرد.