ڕەت کرانەوەی داخوازییەکەی عەرەبستان و ئەمریکا بۆ پەلاماردانی سووریا لە لایەن میسرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i335088-ڕەت_کرانەوەی_داخوازییەکەی_عەرەبستان_و_ئەمریکا_بۆ_پەلاماردانی_سووریا_لە_لایەن_میسرەوە
بەرپرسێکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی میسر ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت بە ھاوپەیمانیی دژی سووریاوە پەیوەست نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2018 14:36 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی داخوازییەکەی عەرەبستان و ئەمریکا بۆ پەلاماردانی سووریا لە لایەن میسرەوە

بەرپرسێکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی میسر ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت بە ھاوپەیمانیی دژی سووریاوە پەیوەست نابێت.

بەپێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز ، موحەممەد ڕەشاد لە بەرپرسانی پایەبەرزی پێشووی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی میسر وێڕای ئاماژە کردن بە داخوازیی جان بۆلتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی و بەرپرسانی عەرەبستان لەمەڕ ناردرانی ھێزی میسری بۆ سووریا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ھێزە چەکدارەکانی میسر بەکرێگیراوی ئەمریکاو عەرەبستان نین.

موحەممەد ڕەشاد وتیشی: ستراتژیای قاھیرە لە ھەمبەر سووریا لە سەر بنەمای پشتگری کردن لە یەکگرتوویی خاک و سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریایە.

عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی ڕژێمی عەرەبستان لەم دواییەدا وتبووی: ڕیاز پێشنیاری ناردرانی ھێزەکانی ناسراو بە ھاوپەیمانیی ئیسلامیی دژی تیرۆریزم بۆ سووریای کردووە کە گوایە میسریش تیای دا بەشدار دەبێت.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵیش لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی لەقاو داوە کە ئەمریکا بە نیازە بە چوونە دەرەوەی لە سووریا ئامانجەکانی خۆی لەو وڵاتەدا لە ڕێگای پەرە پێ دانی کنەو دەستەڵاتی چەند وڵاتێکی عەرەبی ڕاپەڕێنێت.