بەیاننامەی حەماس بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i337490-بەیاننامەی_حەماس_بە_بۆنەی_بەڕێوەچوونی_سەرکەوتوانەی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_لوبنان
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ، بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لوبنانی پیرۆزبایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حەماس بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ، بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لوبنانی پیرۆزبایی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  بزووتنەوەی  حەماس  شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک  پێداگری کرد  : ئەم بزووتنەوەیە خێر وبەرەکەت، ئاسایش و هێوری بۆ گەلی لوبنان دەوێ  و هیوادارە  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕۆژی یەکشەممە هۆکرێک بێت بۆ بەهێز بوونی یەکێتی و یەکگرتوویی لە هەموو ڕیزەکانی لوبنانییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی ئەم وڵاتە.

حەماس وتیشی :  ئەم بزووتنەوەیە هیوادارە  بە پێکهاتنی پەرلەمان و دەوڵەتی نوێی لوبنان، داهاتوو  دەرفەتێک بێت بۆ بەهێز بوونی پێوەندی نێوان فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان و بەهێزبوونی داکۆکی زۆرتری لوبنان لە مافی گەلی فەلەستین  . 

بزووتنەوەی حەماس هەروەها هیواداری دەربڕی  مافی  مەدەنی و مرۆیی ئاوارەکانی فەلەستینی لە لوبنان  بەڕەسمی بناسرێت  هەتا  ژیانێکی بە کەرامەتیان هەبێت .

بەپێی  ئاماری وەزارەتی کاروباری کومەڵایەتی لوبنان، ئێستاکە 450 هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەو وڵاتە دا  دەژین . 

هەڵبژاردنی  پەرلەمانیی لوبنان  ڕۆژی یەکشەممە  شەشەمی مانگی مەی  لە پازدە  بنکەی هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو و میحوەری موقاومە  بە بەدەست هێنانی  67 کورسی لە 128 کورسی پەرلەمان ، سەرکەوت.