بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی فەلەستین یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i338340-بەیاننامەی_کۆتایی_دانیشتنی_نائاسایی_ئەنجومەنی_فەلەستین_یەکێتیی_نێوان_پەرلەمانەکانی_وڵاتانی_ئیسلامی
لە بەیاننامه ی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی فەلەستینی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران جەختکرا لە سەر پێویستی پێکهێنانی فەلەستین بە پێتەختیی قودس و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی فەلەستینی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2018 14:26 Asia/Tehran
  •  بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی فەلەستین یەکێتیی نێوان  پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی

لە بەیاننامه ی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی فەلەستینی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران جەختکرا لە سەر پێویستی پێکهێنانی فەلەستین بە پێتەختیی قودس و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی فەلەستینی .

 دانیشتنی نائاسایی  ئەنجومەنی  فەلەستین یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی  ڕوژی  دووشەمە  لە تاران بەڕێوە چوو . لە بەیاننامەی کۆتایی  ئەو دانیشتنە  بڕیاری   دەوڵەتی ئەمریکا  لە مەڕ گواستنەوی باڵوێزخانه ی  ئەو وڵاتە  لە تلابیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو  مەحکووم کراوە  و ئەنجومەنەکانی  فەلەستین یەکێتیی  نێوان پەرلەمانەکانی  وڵاتانی ئیسلامی  پشتیوانی خۆیان  لە مافی نەتەوەی فەلەستین لە خەبات بۆ کۆتایی دان  بە داگیرکاری  ڕژیمی زایونی  و گرتنەوەی مافی خۆیان لە گەڕانەوە بۆ زێدی   سەرەکی  و دامەزراندنی   دەوڵەتی  سەربەخۆ  ڕاگەیاندووە .  لەو بەیاننامەیەدا  هاتووە  وڵاتانی   ئیسلامی   دەبێ  بە  وەلانانی  ناکۆکیەکان بە مەبەستی  ڕووبەڕوو بوونەوە  لە گەڵ پەلاماری  دوژمنانی ئومەتی   ئیسلامی  و   بە بەسیج کردنی هەموو   ئیمکاناتی    ئیسلام  لە پێناو  وەدی هاتنی  مافی ڕەوای نەتەوەی فەلەستین  هەوڵ بدەن . لەو بەیاننامەیەدا  هاتووە :  ئەندامانی   ئەنجومەنی  هەمیشەیی  فەلەستین  یەکێتیی  نێوان پەرلەمانەکانی  وڵاتانی  ئیسلامی  بە ڕەت کرانەوەی  هەر جۆرە  کردەوەی  ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندیەکانی لە گەڵ ڕژیمی زایونی   پشتیوانی خۆی  لە خوڕاگری لە هەمبەر  ڕژیمی  زایونی بە تایبەت  خۆڕاگری نەتەوەی  فەلەستین  ڕا دەگەینن .  ئەو بەیاننامەیە  لە ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان  داوای کردووە  سەبارەت بە  تاوانەکان  قەڵاچۆکان توند و تیژی  و کوشتاری  خۆپیشاندەرانی بێ دەرەتانی  فەلەستین لێکوڵینەوە  بکات  و  ئەنجامدەرانی  ئەو جەنایەتە بە هۆی   یاسا نێونەتەوەییەکانەوە   دادگایی  بکات .  ئەنجومەنی  فەلەستین  یەکێتیی  نێوان پەرلەمانەکانی   وڵاتانی  ئیسلامی  هەروەها داوای لە  کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردووە  بۆ بەکارهێنانی  گۆشار بۆ  سەر ڕژیمی   داگیرکاری  زایونی  لە پێناو  کۆتایی دان  بە گەمارۆی ئاسمانی  ،دەریایی  و زەوینی  نایاسایی  غەززە  و کرانەوەی  هەموو تێپەڕگاکان لە فەلەستین  هەوڵ بدەن .