ته‌مووز 17, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • میسر تێپەڕگەی ڕەفەحی داخست

دوابەدوای کردەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ داخستنی تێپەڕگەی تیجاری لە سنووری غەززە ، دەوڵەتی میسریش بۆهاوئاهەنگی لەگەڵ تەل ئابیب، تێپەڕگەی سنووری ڕەفەحی داخست.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، میسر ڕۆژی سێشەممە تێپەڕگەی سنووری ڕەفەح لە کەرتی غەززەی لەهەر دوو لای فەلەستین ومیسر داخست . میسر ڕۆژی دوشەممە پاسێکی هەڵگری مۆسافیران لە کەرتی غەززەی بە هۆی ئەوشتەی کە کێشەی تەکنیگی ڕاگەێندرا ، گەڕاندەوە.داخرانی لەناکاوی تێپەڕگەی ڕەفەح ، چەند کاژێرێک دوای کردەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ داخستنی تێپەرگەی تیجاریی کرم ئەبوسالیم لە سنووری غەززە ڕاگەێندرا. کاربەدەستانی میسر تێپەڕگەی ڕەفەحیان لە مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان کردەوەو ئەم کارەیان دوای مانگی ڕەمەزان درێژ کردبووەوە. خەڵکی دانیشتووی کەرتی غەززە خوازیاری کرانەوەی هەمیشەیی تێپەڕگەی ڕەفەحن بەڵام ڕژێمی زایونی بە کەڵک وەرگرتن لە دزەو ڕەخنەی خۆی لە قاهیرە ، پێشگیری دەکات لە  کرانەوەی هەمیشەیی ئەم تێپەڕگەیە .

سەرپەیڤ