ئاب 23, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەیەکی میسری: ھیچ ھۆیەک بۆ دوژمنایەتیی قاھیرە لەگەڵ تاران بەدی ناکرێت

ڕۆژنامەیەکی میسری نووسیویەتی: لە نێوان ئێران و میسردا ھیچ ھۆیەک بۆ دوژمنایەتیی سیاسی و بڕوایی لە ئاردا نییە و بە قازانجی قاھیرەشە کە ئێرانی وەک دەستەڵاتێکی ناوچەکە لە بیر نەچێت.

ڕۆژنامەی میسریی ئەلمیسری یەوم ڕۆژی پێنج شەممە نووسی: ئەگەر جیاوازیی بڕوایی دیاریکەری ناوەڕۆکی پەیوەندیی نێوان وڵاتان بێت، چلۆن میسر لەگەڵ ھینددا کە ھەڵگری ئایینی ھیندوو و  لەگەڵ چین دا کە ھەڵگری ئایینی کۆنفسیۆسە پەیوەندییەکی نزیک دادەمەزرێنێ و تورکیاو ئێرانیش پەیوەندییەکی بەھێزیان پێکەوە ھەیە؟

ئەم ڕۆژنامە میسرییە داوای لە دەوڵەتی وڵاتەکەی کردووە کە بۆ نەھێشتنی ناکۆکییەکان لە نێو ئوممەتی ئیسلامی دا ھەوڵ بدات.

ڕۆژنامەی میسریی ئەلمیسری یەوم ڕوو لە کاربەدەستانی قاھیرە جەختی کردووە: ھیچ پاسایەک بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی میسر لەگەڵ ئێران لە ئاردا نییە و  بە قازانجی دەوڵەتی میسریشە کە دەستەڵاتی ناوچەیی ئێران و دامەزراندنی پەیوەندییەکی یەکسان لەگەڵ ئەو وڵاتەی  بیر نەچێت.

سەرپەیڤ