تەقینەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قاهیرە
سەرچاوە هەواڵیەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەک دەکەن لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قاهیرەی پێتەختی میسر .
هەواڵدەریی ڕویترز دوانیوەڕۆی سێشەمە ڕاپۆڕتی دا، بۆمبێک لە گردوپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شەقامی سیمون بولیوار لە ناوەندی قاهیرە تەقیوەتەوە. لە هەمان حاڵدا هێندێک لە ژێدەرەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئاسایشیەکانی میسر کەسێکیان دوای هاویشتنی ئامێرێکی تەقینەوە بەرەو بینای باڵوێزخانەکە قۆڵبەست کردووە . بە وتەی ئەو ژێدەرە تەقینەوەکە هیچ قوربانیەکی بە دواوە نەبووە . باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕاپۆڕتەکان سەبارەت بەو تەقینەوەیە لێک ئەداتەوە و داوای لە شارومەندانی ئەمریکایی کردووە وریا بن و خۆ ببوێرن لە چوون بۆ ناو باڵوێزخانە . هێشتا ژێدەرە فەرمیەکان وردیاتی زۆرتریان سەبارەت بەو تەقینەوەیە بڵاو نەکردووەتەوە و ئامانج لەو کارە دیار نیە . ڕۆژنامەی ئەلمەسریونیش لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا نووسی کە چوار کەسی چەکدار لە تێکھەڵچوون لە گەڵ هێزی پولیسی میسر لە جادەی ئەلعەین ئەلسخنە هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئەلقوتامیە کوژراون .