ئه‌یلوول 08, 2018 18:43 Asia/Tehran
  • بڕیاری لەسێدارەدران بۆ حەفتاو پێنج ئەندامی ئیخوانولموسلمینی میسر

دادگەی سزای قاهیرە، بڕیاری ئێعدامی دەرکرد بۆ حەفتاو پێنج کەس لە ئەندامانی ئیخوانولموسلمینی میسر بە تاوانی دەستتێدابوون لە ڕووداوەکانی ناسراو بە "رابعە العدویە" وهەروەها بڕیاری لەبەندکرانی تاهەتاییش بۆ چل و شەش کەسی دیکە.

بەپێی ڕاپۆری هەوالدەریی ئیرنا، دادگەی سزای قاهیرە ئەمڕۆ شەممە پاش ڕاگەیێندرانی ڕوانگەی مفتی میسر، بڕیاری سێدارەی بۆ ئەو حەفتاو پێنج ئەندامەی تاقمی ئیخوانولموسلمین ڕاگەیاند کە بیست ونۆکەسیان بێ ئامادەبوون، دادگەیی کران.

دادگەی قاهیرە هەروەها لە دوو گۆڕەپانی "ڕابعە العدویە" و"النهضە "ی قاهیرە بڕیاری زیندانی تاهەتایی دەرکرد بۆ محەممەد بەدیع ڕێبەری گرووپی ئیخوانولموسلمین و چل وشەش کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو گرووپەی بەتاوانی دەستتێدابوون لە خۆپێشاندانی لاگرانی محەممەد مۆرسی، سەرۆک کۆماری لەسەرکارلابراوی میسر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی سوپا لەمەڕ لەسەردەورلادانی ناوبراو .

بڕیاری دە ساڵ زیندان بۆ ئوسامە، کوڕی مۆرسی وبڕیاری زیندانی تاهەتایی بۆ محەممەد شوکان ، وێنەگر و پەیامنێری میسری دەرکرا.

لایەنگرانی مۆرسی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەکردەی سوپای میسر لەمەڕ لەسەردەورلادانی ناوبراو، لە دوو گۆڕەپانی "رابعە العدویەو النهضە"ی قاهیرە مانیان گرت کە سەرەنجام هێزەکانی سوپا بەسەرکردایەتی عەبدولفەتاح سیسی وەزیری ئەوکاتی بەرگری، ١٤ی ئاگۆستی٢٠١٣، هێرشیان کردەسەر شوێنی مانگرتووان و لەئەنجامدا، بەسەدان کەس کوژران و یان بریندار بوون.

بەرپرسانی میسری لە ساڵی٢٠١٣ـەوە ئیخوانولموسلمینیان خستووەتە نێو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکان و لەکاتی لەسەرکارلابرانی مۆرسی گوشار لەدژ ئیخوانولموسلمین زیاد کراوە.

سەرپەیڤ