عەرەبستان ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەنی بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i349557-عەرەبستان_ناوچە_ئاوەدانەکانی_یەمەنی_بۆردومان_کرد
عەرەبستانی سەعودی لە درێژەی تاوانکارییەکانی لە یەمەن رۆژی هەینی چەند جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لەباکوری ئەو وڵاتەی دایە بەرپەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2018 03:54 Asia/Tehran
  • عەرەبستان ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەنی بۆردومان کرد

عەرەبستانی سەعودی لە درێژەی تاوانکارییەکانی لە یەمەن رۆژی هەینی چەند جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لەباکوری ئەو وڵاتەی دایە بەرپەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، جارێ لەبارەی ڕادەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاترلە چاردە هەزار کەس و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی  و ئاوارەبوونی بە ملوێنان کەسی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان کردووە.