ڕەت کردنەوەی وەزیری سەعوودی بە دەس تیدابوونی ڕیاز لە کوشتنی خاشوقچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350759-ڕەت_کردنەوەی_وەزیری_سەعوودی_بە_دەس_تیدابوونی_ڕیاز_لە_کوشتنی_خاشوقچی
لە حاڵێکدا کە هەموو شایەت وبەڵگەکان پێشاندەری ڕفێنران ومردنی " جەماڵ خاشو‌قچی" ڕۆژنامەوانی ناڕازی سەعودی لە کۆنسولگەری عەرەبستان لە ئەستەموڵە ، وەزیری نێوخۆی سەعوودی دەستیدابوونی وڵاتەکەی لەم مەسەلەی ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • ڕەت کردنەوەی وەزیری سەعوودی بە دەس تیدابوونی ڕیاز لە کوشتنی خاشوقچی

لە حاڵێکدا کە هەموو شایەت وبەڵگەکان پێشاندەری ڕفێنران ومردنی " جەماڵ خاشو‌قچی" ڕۆژنامەوانی ناڕازی سەعودی لە کۆنسولگەری عەرەبستان لە ئەستەموڵە ، وەزیری نێوخۆی سەعوودی دەستیدابوونی وڵاتەکەی لەم مەسەلەی ڕەت کردەوە.

بە ڕپاۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا " عەبدولعەزیری بن سەعود بن نایف" وەزیری ناوخۆی عەرەبستان لە بیروڕادەربڕێنێک کە هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان " واس" بڵاوی کردەوە، هەواڵی دەرکرانی فەرمانی کوشتنی خاشوقچی، ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری " محەممەد بن سەلمان" پاشای ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە وبە درۆوئیدعایەکی بێ پایە وبنەڕەت زانی. جەماڵ خاشوقچی دوهەمی ئۆکتۆبەر، دوای گەیشتنە ناو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا وون وو. میدیاکان چەند ڕۆژ دوایی ڕاپۆرتیان دا کە تەرمی خاشوقچی بەشێوەی پارچە پارچە کراو کە ئەشکەنجەی زۆریش لە سەر جەستەی دایە لە ئەستەموڵ دۆزراوەتەوە. ناوی خاشو‌قچی لە ناولیستی کەسانی دەسگیر کراوولەژێر لێپێچێنەوەی ڕژێمی ئالی سەعود دابوو وناوبراو لە ترسی دەسگیرکرانی ، لەدەرەوەی عەرەبستان دەژیا.