هاوێژرانی دوو مووشەکی بالستیکی یەمەن بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە مارب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350922-هاوێژرانی_دوو_مووشەکی_بالستیکی_یەمەن_بۆسەر_بنکەی_بەکرێگیراوانی_سعودی_لە_مارب
هێزی سوپا و ئەنساروڵڵای یەمەن بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو مووشەکی بالستیکی بەدری یەکیان نابە بنکەی دەستدرێژکارانی سعودی لە پارێزگەی مارب لە ناوەڕاستی یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 15:19 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی دوو مووشەکی بالستیکی یەمەن بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە مارب

هێزی سوپا و ئەنساروڵڵای یەمەن بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو مووشەکی بالستیکی بەدری یەکیان نابە بنکەی دەستدرێژکارانی سعودی لە پارێزگەی مارب لە ناوەڕاستی یەمەن .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس،  ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ژوماری  کوژراوانی ئەگەریی  ئەم پەلامارە مووشەکییە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوەیەکی یەمەنی ڕایگەیاند: ئەم مووشەکانە ڕاست لە ئامانجەکان کەوتوون.

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەی  جەماوەری یەمەن شەوی  یەکشەممەش  هاوکات  چوار مووشەکی بالستیکیان  نابە بنکەی  چەکدارانی سعودی لە نەجران  و عەسیر لە باشووری عەرەبستان.

دەسەڵاتی  بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری  بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم  وڵاتە لەلایەن  چەکدارانی سعودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەدەستێنێ.

هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند : سوپا  و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ئوتوموبیلێکی زرێێی  چەکدارانی سعودییان  لە نەجران تێک شکاند.