ئەلویفاقی بەحرەین : ڕادەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان، سەتی سیی بووە
کۆمەڵی وێفاقی نیشتمانی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەین ڕایگەیاند : بەپێچەوانەی ئیدعا وبانگەشەی رژێمی ئالی خەلیفە ، ڕادەی بەشداری جەماوەری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وئەنجومەنی شار نێزیک بە سەتی سیی بووە.
ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕادەی بەشداری لە خۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وئەنجومەنی شار کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٢٤ی نوامبەر بەڕێوە چوو، سەتی ٦٧ ڕاگەیاند . بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری فارس "شێخ حسێن ئەلدیهی" جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی وێفاقی نیشتمانی ئیسلامی ئەلویفاق "ی بەحرەین وتی: بە پێی ئامار وزانیاریەکانی بەدەس هاتوو، ڕادەی بەشداری جەماوەری لە هەڵبژاردنەکان ، نێزیک بە سەتی ٢٨ هەتا ٣٠ بووە وبەزوویی ئاکامی ئەم هەڵبژاردنانە ، بەشێوەی ڕوون وشەفاف ڕادەگەێندرێت. دەوڵەتی بەحرەین ڕایگەیاند کە خۆلی دوهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بۆ دیاری کردنی چارەنووسیی ٣١کوسی لە کۆی ٤٠ کورسی ، حەوتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت. خۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وئەنجومەنی شاری بەحرەین ڕۆژی شەممە لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو کە نەیارانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بایکۆتیان کردووە وئەم هەڵبژاردنانەیان بە جیی پێکەنین زانیوەوپیداگریان کردووە کە ئاکامەکەی ، لەپێشدا دیاری کراوە.