ئەردەن وسووریا لە سەروبەندی ئاڵووێر کردنی باڵوێز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i353832-ئەردەن_وسووریا_لە_سەروبەندی_ئاڵووێر_کردنی_باڵوێز
ڕای ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا: پەیامێک لە ئەردەنەوە بۆ کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی سووریا نێردراوە کە بڕگەی گرینگی تیدایە لەوان ئەمەکە ئەمان ڕایگەیاندووە هۆگری هەیە بە ئاڵووێر کردنی باڵوێز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • ئەردەن وسووریا لە سەروبەندی ئاڵووێر کردنی باڵوێز

ڕای ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا: پەیامێک لە ئەردەنەوە بۆ کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی سووریا نێردراوە کە بڕگەی گرینگی تیدایە لەوان ئەمەکە ئەمان ڕایگەیاندووە هۆگری هەیە بە ئاڵووێر کردنی باڵوێز.

ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم' نووسیی: ئەردەن لە وەلام بە پەیامی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ، بۆ دەسپێکرانەوە وبەهێزکردنی پێوەندی وئاڵووێری باڵوێزلە نێوان دوو وڵات هۆگری دەربڕی. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێشتر لە سەفەری شاندی پەرلەمانی ئەردەن بە سەرۆکایەتی " عەبدولکەریم ئەلدەغمی" بۆ دەمیشق لە ١٩ی نۆڤمبەر، بەوان وتبووی : سووریا لە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەردەن چاولە داهاتوو دەکات. پێوەندیەکانی نێوان ئەردەن ودەوڵەتی سووریا دوای کرانەوەی تێپەڕگەی " نەسیب -جابر" پێشکەوتنی هەبووە وبڕیک لە وەزیرانی دەوڵەتی ئەردەن یش پێشنیاری سەفەری بەرانبەری کاربەدەستانی دووڵاتیان هێناوەتە ئاراوە.