دژایەتیکردنی لوبنان لە گەڵ ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا
شوبات 18, 2019 07:01 Asia/Tehran
وەزیری بەرگریی لوبنان گوتی ، ئامادەبوونی لەشکەریانی تورکیا لە باکووری سوریا دەبێ بە رەزامەندیی دمشق بێ .
بە پێی راپۆرتی ئەلمنار ، ئیلیاس بووسەعب وەزیری بەرگری لوبنان رۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخی ئاڵمان لە دیداری خلووسی ئاکار هاوشانی تورکیایی خۆی پێی داگرت ، لوبنان هەندێ تێبینی لە بارەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سوریا لە لایەن ئانکاراوە هەیە .
وەزیری بەرگریی لوبنان وتیشی ، پێکهێنانی ناوچەی ئەمنی دڵخوازی تورکیا لە باکووری سوریا رێگاچارەیەکی گونجاو نابێ بەڵکوو ناوچەکە دەکات بە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستان .
بووسەعب هەروەها یارمەتی تورکیا بۆ دیاریکرانی چارەنووسی قەشە لوبنانی رفێنراوەکان لە سنووری هاوبەشی سوریا و تورکیای داوا کرد و وەزیری بەرگریی تورکیاش بەڵێنی دا بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکا ت.
سەرپەیڤ