تونس داوای پیاداچوونەوە بە ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی تونس، داوای پیاداچوونەوە بە ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، «خەمیس جەھیناوی» وەزیری کاروباری دەرەوەی تونس، ڕۆژی ھەینی داوای لە سەرکردەکانی عەرەب کرد کە بڕیاری ھەڵپەساردنی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەب ھەڵسەنگێنێتەوە.
«خەمیس جەھیناوی» ھیواداریی دەربڕی کە سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب لە سیھەمین کۆبوونەوەی خۆی دا لە تونس، بڕیارێکی تازە بدەن لە بارەی ھاوکاریی نێوان وڵاتە عەرەبییەکانەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی تونس، وتیشی: سەرکردەکان و وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتە عەرەبیەکان دەبێ ئەم بابەتە ھەڵسەنگێنن کە لە کاتی ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەب ھەتا ئێستا چ گۆڕانکارییەکی ئاسایشتی و سیای ڕووی داوە.
بە قسەی «خەمیس جەھیناوی» ئەگەر سەرکردەکان و وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتە عەرەبیەکان بەو ئەنجامە بگەن کە ئەمڕۆ بەستێنی گەڕانەوەی سووریا بۆ ڕێکخراوە عەرەبییەکان پێکھاتووە، بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێ لە کۆبوونەوەکانی چەند ڕۆژی داھاتو.و کە لەم وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت بڕیارێکی بەکۆمەڵ بدەن.
کۆمکاری عەرەب لە نوامبەری ساڵی ٢٠١١ لە دەستپێکی قەیرانی سووریا، ئەندامەتیی ئەم وڵاتەی کە لە ئەندامانی دامەزرێنەری ئەم کۆمکارە بوو ھەڵپەسارد. بەڵام ئێستاکە بە بەردەوام کرانی سەرکەوتنەکانی سوپاو جەماوەری سووریا شکست ھێنانی تاقمە تیرۆریستییەکان، زۆرێک لە باڵوێزخانەکانی وڵاتانی بیانی چالاکیی خۆیانیان لە دیمەشق دا دەست پێ کردووەتەوەو زۆربەی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبیش خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ ئەم کۆمکارەن.