داوای "عون" لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ پێشگرتن لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i360060-داوای_عون_لە_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_بۆ_پێشگرتن_لە_دەستدرێژی_ئیسرائیل_بۆ_لوبنان
سەرۆک کۆماری لوبنان لە رێکخراوەی نەتەوەکان داوایکرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی و ئاوی لوبنان هاتە کایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • داوای

سەرۆک کۆماری لوبنان لە رێکخراوەی نەتەوەکان داوایکرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی و ئاوی لوبنان هاتە کایەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی واوە ناوچەیی "ئەلحەیات"؛"میشێل عۆن" سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیداری لەگەڵ "ئانتۆنیۆ گوترێش"  سکرتێری گشتی  ڕێکخراوەی نەتەوەکان  بە ئاماژە بە پێبەندی بەیرووت بە بڕیارنامەی ١٧٠١ـی ئەنجوومەنی ئاسایشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: بە سەرنج لە درێژەی دەستدرێژیی زەوینی ، ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل، دیاریکردنیی سنووری دەریایی بەمەبەستی پێشگرتن لە دەستدرێژییەکانی ئەم رژیمە پێویستە.

میشێل عۆن بە ئاماژە بە بنپێکرانیی هەرێمی ئاسمانی لوبنان لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بۆ پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر سوریا لە سەر گرنگایەتی هاوکاریی نێوان سوپای لوبنان و هێزەکانی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان(یونیفێل) لەمەڕ بەڕێوە بردنیی بڕیارنامەی ١٧٠١ جەختیکرد.

ئەو هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیانی وەک ئەولەویەتی دەوڵەتی لوبنان زانی و گوتیشی: دوا بە دوای دامەزرێندرانیی پاوەجێی و ئاسایش لە سوریا،پێداگری کۆمەڵگەی جیهانی لەمەر هاوپێوەند کردنیی ئەم پرسە بە چارەسەری سیاسی قەیران لەم وڵاتە دا لۆژیکانە نییە.