گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ شارۆچکە چێکردن لە جۆلانی سووریا دوای ھەنگاوەکەی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i360123-گەڵاڵەی_ئیسرائیل_بۆ_شارۆچکە_چێکردن_لە_جۆلانی_سووریا_دوای_ھەنگاوەکەی_ترەمپ
ڕژێمی زایونی دوای ھەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراودا، لەخ کردەوەیەکی پاوانخوازانەدا، ڕایگەیاندووە: سەدان ھەزار زایونی لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2019 14:33 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ شارۆچکە چێکردن لە جۆلانی سووریا دوای ھەنگاوەکەی ترەمپ

ڕژێمی زایونی دوای ھەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراودا، لەخ کردەوەیەکی پاوانخوازانەدا، ڕایگەیاندووە: سەدان ھەزار زایونی لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ دەکات.

«داماڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٥ی مارسی ڕابردوو لە ھەنگاوێکی دژبە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و وێڕای پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بڕیارێکی واژۆ کرد کە بە گوێرەیەوە واشێنگتۆن سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریا بە فەرمی دەناسێت.

تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: کابینەی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی گەڵاڵەیەکی داگری چێکردنی سی ھەزار ماڵ لە قەواخی دوو شارۆچکەی ئیسرائیلیی تازە لە جۆلاندا ئامادە کردووە کە ھەتا ٣٥ ھەزار ئیسرائیلی لە خۆ دەگرێت.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا، ڕووسیا، چین و گەلێک لە وڵاتانی دنیا ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەو نایاساییەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی دەستەڵات و سەروەریی ڕژێمی داگیرکەری قودس بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی سووریایان ئیدانە کردووە.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ١٩٦٧ ، نزیکەی ھەزارو دووسەد کیلومەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریای لە بەرزاییەکانی جۆلان داگیر کردو دوای ماوەیەک ئەم ناوچەیەی نووساند بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەم داگیرکارییەی بە فەرمی نەناسیوە.

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ئەم ناوچەیەی بە داگیرکراو ناوەزەد کردووە. کەچی دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوانی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونییە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسیشی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی  گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراوی کرد کە سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مای ٢٠١٨ لە سای لێنەھاتوویی و خەمساردیی ڕێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، ئەو بڕیارەی خۆی جێبەجێ کردو باڵوێزخانەی خۆی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو. ئەم  کردەوە یەک لایەنەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  دژی قودسیش شەپۆلی ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی جەماوەریی لە جیهانی ئیسلام ، ئەورووپاو تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش دا هەڵایساند.